ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی ئەیلولی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبۆوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان و بەرەئەنجامی دواکۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ وەفدی هاوتایان لە بەغدا خرایەڕوو.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا کۆنووسی هاوبەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی گشتی گەشتوگوزار و وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت بە پێشنیازەکانیان بۆ پێداچوونەوە بەخشتەی وەرگرتنی باجی فرۆشتن لەسەر خزمەتگوزاریی پڕۆژە و بنکە گەشتیارییەکان خرایەڕوو.