ئێران و سعودیە باڵیۆزخانەکانیان لە پایتەختی یەکتر کردەوە

07:47 - 2023-09-06
جیهان
244 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیاندا، ئێران و سعودیە دوای 7 ساڵ دابڕان، باڵیۆزخانەکانیان لە تاران و ریاز کردەوە.
لای خۆشیەوە عەبدوڵا بن سعود ئەلعونزی باڵیۆزی نوێی سعودیە لە تاران لە یەکەم  رۆژی دەستبەکاربوونیدا، رایگەیاند: دەسەڵاتدارانی ریاز بڕیاریانداوە پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و ئێران ئاسایی بکەنەوە. هەروەها وتیشی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندا، لە چوارچێوەی پرۆژەی گۆشەنیگای ساڵی 2030 دایە.
ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی سعودییە بە نیازە تاکو ساڵی 2030 بودجەی وڵاتەکەی بە چەند داهاتێکی نانەوتی پڕ بکاتەوە. کە بازرگانی یەکێکە لە بوارە گرنگەکانی ئەو پرۆژەیە.
هەروەها حکومەتی ئێران، عەلی رەزا عینایەتی وەک باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە سعودیە دەستنیشان کرد.

سەرچاوە: isna.ir

بابەتە پەیوەندیدارەکان