ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
به‌ڕێوه‌بردنی دارایی، پێویستی به شاره‌زایی و لێهاتوویی هه‌یه له هه‌ردوو بواری پاشه‌كه‌وت و وه‌به‌رهێناندا، چونكه ئه‌و دوانه له‌سه‌ر بنه‌مای دارایی راست و دروست به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌گه‌رچی جیاوازیشیان زۆره و یه‌ك شت نین، پێوه‌ری سه‌ره‌كیش بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌و دوانه ده‌كه‌وێته سه‌ر په‌نابردن بۆ ئاستی مه‌ترسی به‌رز له‌سه‌ر سامان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین قازانجدا، له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه، یان قبووڵكردنی قازانجێكی كه‌م، به‌ڵام پارێزراوبوون له‌به‌رده‌م زیانه‌كاندا، له رێگه‌ی پاشه‌كه‌وته‌وه.
پاشه‌كه‌وت كه‌مترین قازانجی تێدایه و مه‌ترسی له‌سه‌ر له‌ناوچوونی ده‌ستمایه‌ی نییه، له به‌رامبه‌ردا وه‌به‌رهێنان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی تێدایه بۆ سه‌ر سامانه‌كه‌ت و له هه‌مان كاتیش‌دا رێژه‌ی قازانجی زۆر له سه‌ره‌وه‌یه، لێره‌دا بڕیادان له ده‌ست تۆدایه و ده‌بێ لایه‌كیان هه‌ڵبژێریت، قازانجی كه‌م و مسۆگه‌ر، یان قازانجی زۆر، به‌ڵام مه‌ترسی گه‌وره‌ی زیان و له‌ده‌ستدانی سه‌رمایه.
پاشه‌كه‌وت ئاسانترین و سه‌لامه‌تترین رێگه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامانێك كه به هه‌زار مه‌ینه‌تی به‌ده‌ستت هێناوه، باشترین رێگه‌شه بۆ خۆپاراستن له هه‌ر جۆره زیانێك، یان له‌ده‌ستدانی پاره‌یه‌ك، رێگاكان و شێوازی پاشه‌كه‌وتیش زۆر ئاسانه، چونكه زۆر به ئاسانی پاره‌كه‌ت هه‌ڵده‌گریت و دواتریش هه‌ر كاتێك بته‌وێ به زووترین كات ده‌ستت پێی ده‌گات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه، ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان له به‌ڕێوه‌بردنی داراییدا نییه و خۆڕسكانه لێی تێگه‌یشتوون، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر پاشه‌كه‌وت و بیر له وه‌به‌رهێنان ناكه‌نه‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پاشه‌كه‌وت
پاشه‌كه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه رێگایه‌كی ئاسانه، چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كیشی هه‌یه، كه دیارترینیان بریتین له‌م خاڵانه: خاڵی یه‌كه‌م، هه‌ژماری پاشه‌كه‌وت پێشوه‌خت بۆت ئاشكرا ده‌كات كه بڕی سووده‌كه‌ت له‌و داهاته‌ی له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌ده‌ستت هێناوه چه‌نده.
خاڵی دووه‌م، ئه‌وه‌یه كه بانكه‌كان لێشاوی نه‌ختینه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدایه و هه‌ر كاتێك بته‌وێت پاره‌كه‌ت راده‌كێشیته‌وه، ره‌نگه هه‌ندێك جار تێچووی غه‌رامه بده‌یت ئه‌گه‌ر په‌له بكه‌یت له وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كه‌تدا پێش ته‌واوبوونی ماوه‌ی دیاریكراوی ئه‌سپارده، چونكه سیستمی بانك و شێوازی ئه‌سپارده، به‌و جۆره‌یه، ئه‌گه‌ر پێشتر خۆت ویستبێتت بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن پاره‌كه‌ت له بانك دابنێیت، دواتر پێش ته‌واوبوونی واده‌كه‌ی بڕیار بده‌یت وه‌ریگریته‌وه، ئه‌وا بڕێك باجی ده‌چێته سه‌ر.
هه‌رچه‌نده پاشه‌كه‌وتی پاره، ئاسانترین رێگایه بۆ پارێزگاری له سامانه‌كه‌ت، به‌ڵام بێ كه‌موكووڕیش نییه، دیارترین كه‌موكووڕییه‌كانی بریتین له‌وه‌ی: پێش هه‌موو شتێك داهاتی، یان قازانجی زۆر كه‌مه و ئه‌گه‌ر له بواری وه‌به‌رهێناندا كار بكه‌یت، زۆر له‌وه زیاترت ده‌ست ده‌كه‌وێت.
هێزی كڕین
كێشه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی پاشه‌كه‌وت، په‌یوه‌ندی به سیستمی هێزی كڕینه‌وه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕی قازانجه‌كه‌ی زۆر كه‌مه، به تێپه‌ڕبوونی كات و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخی شمه‌كدا ره‌نگه بڕی ئه‌و قازانجه‌ی كردووته زۆر كه‌متر بێت له ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ، به‌وه‌ش پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی تۆ رۆژ به رۆژ هێزی كڕینی كه‌مده‌كات و سه‌ره‌نجام سه‌رمایه‌كه‌ت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت.
بۆ نموونه، بیهێنه پێش چاوی خۆت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر توانیبێتی دوو هه‌زار دۆلار پاشه‌كه‌وت بكات و ئه‌و كات ئه‌و دوو هه‌زار دۆلاره له هه‌ندێك ناوچه، یان وڵات پارچه زه‌وییه‌كی ده‌كرد، به‌ڵام نه‌یوێراوه وه‌به‌رهێنانی پێ بكات و وه‌كو خۆی هه‌ڵیگرتووه تا ئێستا، ئێستا ئه‌و پاره‌یه پارچه زه‌وی ناكات، ئه‌مه‌ش واته هێزی كڕینی پاره پاشه‌كه‌وتكراوه‌كه كه‌میكردووه.
نه‌ریتێكی باوی مرۆڤ
ئه‌م هۆكارانه وا له مرۆڤ ده‌كات، به دوای جێگره‌وه‌ی باشتردا بگه‌ڕێت، ئه‌مه‌ش خو، یان نه‌ریتێكی باوی مرۆڤه، نزیكترین رێگه‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشتر و به‌رزتر له رێگه‌ی پاشه‌كه‌وت، وه‌به‌رهێنانه، ئه‌وانه‌ی كه‌مێك شاره‌زاییان له پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی داراییدا هه‌یه زووتر هه‌ست به گرنگی ئه‌م شێوازه له به‌ڕێوه‌بردنی سامان ده‌كه‌ن، به واتایه‌كی دیكه، له‌بری ئه‌وه‌ی دوو هه‌زار دۆلاره‌كه‌ی بخه‌وێنێت، ده‌یدات به پارچه زه‌وییه‌ك و دوای سی ساڵ قازانجێكی باشی كردووه، یان پڕۆژه‌یه‌كی بچووكی پێ جێبه‌جێ ده‌كات و مانگانه داهاتێكی لێ به‌ده‌ستده‌هێنێت.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قازانجه‌كانی وه‌به‌رهێنان بژمێرین، ئه‌وا یه‌كه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یه كه بۆ ماوه‌ی دوورمه‌ودا، وه‌به‌رهێنان قازانج و داهاتی زیاتر له پاشه‌كه‌وت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌دی ده‌هێنێت، تایبه‌تمه‌ندی دووه‌می وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌یه كه، به‌رهه‌می وه‌به‌رهێنان نه‌خیتنه‌یه‌كی ره‌وان و ئاسانه، زۆر به ئاسانی پشك و قه‌واڵه‌كان ده‌گۆڕدرێن بۆ دراوی نه‌ختینه.
زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ڵاوساندا
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی وه‌به‌رهێنان كه زۆر گرنگه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر له بواری جۆراوجۆردا وه‌به‌رهێنان بكه‌یت، ئه‌وا له دوورمه‌ودادا ده‌توانی به‌سه‌ر هه‌ڵاوساندا زاڵ بیت و هێزی كڕینت رۆژ به رۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه وه‌به‌رهێنان ده‌ستكه‌وت و قازانجی زۆر له پاشه‌كه‌وت زیاتره، به‌ڵام ئه‌ویش كێشه و كه‌موكووڕیی خۆی هه‌یه، بۆ نموونه: ده‌ستكه‌وتی مسۆگه‌ر نییه و ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه له كورتمه‌ودادا پاره له ده‌ست بده‌یت، ئه‌ویش به‌هۆی دابه‌زینی نرخی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی كه تۆ وه‌به‌رهێنانت تێدا كردوون، به واتایه‌كی دیكه، به‌هۆی كاركردی كات و بارگۆڕانی ئابوورییه‌وه، ره‌نگه له سه‌ره‌تادا به ئاسانی ئه‌وه‌ی خه‌رجت كردووه به ده‌ستی نه‌هێنیته‌وه.
هیچكامیان ره‌ها نین
كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌به‌رهێنان، هه‌ر په‌یوه‌ندی به مه‌ودای دووری كاره‌كه‌وه هه‌یه، وه‌به‌رهێن كاتێك بڕه پاره‌یه‌ك وه‌به‌ر ده‌هێنێت و له بانكێكدا هه‌ندێك پشك یان قه‌باڵه‌ی پێده‌كڕێت، لانیكه‌م ده‌بێ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ئه‌و پاره‌یه وه‌رنه‌گرێته‌وه. خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان پڕۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه، پێویسته به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستبه‌كار بیت، لێكۆڵینه‌وه بكه‌یت و پێوه‌ی ماندو بیت.
كه‌واته پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه: پاشه‌كه‌وت باشتره، یان وه‌به‌رهێنان؟ له راستیدا نه ده‌توانین بڵێین پاشه‌كه‌وت به شێوه‌یه‌كی ره‌ها باشتره و نه بۆ وه‌به‌رهێنانیش ده‌توانین هه‌مان وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، به‌ڵكو بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ر كامێكیان په‌یوه‌سته به بارودۆخی هه‌ریه‌ك له‌و دوو بژارده‌یه‌وه، به شێوه‌یه‌كی گشتیش ده‌كه‌وێته سه‌ر توانای مادی كه‌سه‌كه و خه‌ون و خواسته داراییه‌كانی، له‌گه‌ڵ توانای لێكدانه‌وه و پێشبینیكردی رووداو و پێشهاته‌كان.
سه‌رچاوه: بروجیكت سندیكیت