رهوهز ئیسماعیل
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 2023/9/9 بە ئامادەبونی هەڤاڵ جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی و خاتو فریال عەبدوڵڵا لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە پیشەییەکان و کوێستان محەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و ئامادەبووان، دوایاری خولێکی فوتساڵ کرا.
ئەم خولە بەسەرپەرشتی وەرزشکاری دێرین نەبەز محەمەد عەلی رێکخرا، پێنچ تیپی تایبەت (کۆمەڵەی کورتە باڵاکان، کۆمەڵەمەی هونەری میللی، فێرگەی کچانی عەباس فەرەج، هەڵبژاردەی میدیاکارن، کۆمەڵەی کەم ئەندامان) بەشدارییان کرد، لەبەر ئەوەی تیپە بەشدارەکان تایبەت بوون، ناوی خولەکەشیان ناونا مۆندیالە ناوازەکە.
هەردوو تیپی (هەڵبژاردەی میدیاکارانی سلێمانی ) و ( کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان ) یاریی کۆتاییان کرد، لە یارییەکەدا هەردوولا (1-1) یەکسان بوون، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکە بە پەنالتی (2-3) تیپی میدیاکاران یارییەکەیان بردەوەو یەکەمی خولەکە بوون.
پاش دابەشکردنی خەڵاتەکانی تیپەکانی یەکەم و دووەم، خەڵاتی بچوکترین یاریزان بە هەستی ڕزگار لە فێرگەی کچانی عەباس فەرەج و خەڵاتی باشترین گۆڵچی بە ڕێدار جەرگە لە تیپی میدیاکارانی وەرزشیی و خەڵاتی باشترین یاریزان بە عەللاوی لە تیپی کورتەباڵاکان و خەڵاتی باشترن موعەلیق بە عومەرە بچکۆل دران و جگە لەوەش خەڵاتی سەرجەم ئەو کەناڵانەش کرا کە ڕوماڵی
یاریەکانیان کرد.