له عه‌ره‌بییه‌وه : نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
2-2 و كۆتایی
بۆ هه‌ندێك ژن وه‌كو سڤیتلانا لیكسیفیتش-ی بیلاروس و داهێنه‌ری رۆمانی دۆكیومێنتاری و ژنه شاعیر و رۆماننووسی نه‌مسایی هیرتا مۆله‌ر خه‌ڵاتی نۆبڵ واتای ده‌ركه‌وتنێكی كتوپڕ و ئاماژه‌یه‌كی چڕوپڕی رۆژنامه‌وانی و دووباره چاپكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانیان به‌چه‌ندین وه‌رگێڕانی هه‌مه‌جۆر و نوێ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام بۆ هه‌ندێك ژنه نووسه‌ری دیكه وه‌كو دۆریس لیسینگ و تۆنی مۆریسۆن و ژنه رۆماننووسی ئه‌فریقیای باشوور نادین گۆردیمایه‌ر خه‌ڵاته كه ته‌نها بریتییه له بره‌ودان به رێڕه‌وه پیشه‌ییه مه‌زنه‌كه‌یان كه خه‌ڵكی ساڵانێكه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌گرنگی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی بۆ هه‌موو ژنه نووسه‌ره‌كان به‌گشتی واتای نزیكه‌ی ملیۆنێك دۆلار له‌پاره‌ی خه‌ڵاته‌كه و به‌رز بوونه‌وه‌یه‌كی كتوپڕ له رێژه‌ی فرۆشتنی كتێبه‌كانیان و له‌وانه‌یه ئه‌زموونێكی جیاواز و دیار بۆ خاوه‌ن خه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت.
له گۆشه‌نیگایه‌كی دیكه‌وه هاوڕێكانی فیسوافا شیمبۆڕسكا وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن هاوڕێكه‌یانه‌وه به "كاره‌ساتی نۆبڵ" وه‌سف كرد، چونكه ئه‌و ژنه شاعیره پۆڵه‌ندییه زۆر گۆشه‌گیربوو له دوای خه‌ڵاته‌كه زۆر كه‌وته به‌رچاو و به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌یتوانی ساڵانێكی دوور و درێژ هیچ بنووسێت. له هه‌مانكاتدا تۆنی مۆریسۆن هه‌موو هاوڕێكانی له ستۆكهۆڵم كۆكرده‌وه به مه‌به‌ستی ئاهه‌نگ گێڕان له‌گه‌ڵیدا و وتی:"من خه‌ڵاتی نۆبڵم خۆشده‌وێت، چونكه ئه‌وان ده‌زانن چۆن هۆكارێك ده‌به‌خشن به‌خه‌ڵكی بۆ ئاهه‌نگ گێڕان) له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵاتی نۆبڵ له ساڵی 2015 دا نه‌یتوانی ژنه نووسه‌ر ئه‌لیكسیفیتش بپارێزێت و زۆری بۆ هێنا كه له ساڵی 2020 دا روو بكاته مه‌نفا بۆ جاری دووه‌م و له وڵاتێكی دیكه‌دا بژی وه‌كو په‌رچه‌كردارێك بۆ خه‌ڵاته‌كه و له ترسی رفاندن و ده‌ستگیركردن. هه‌ربۆیه ئه‌لیكسیفیتش له وڵاته‌كه‌ی خۆی رایكرد و له دوای خۆی هه‌موو ده‌ستنووسه‌كانی و ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌جێهێشت و به‌شێك له‌و جیهانه كه جۆرێكی ئه‌ده‌بی نۆێی به ناوی"رۆمانی دۆكیومێنتاری" یه‌وه داهێنا تاوه‌كو بیگێڕێته‌وه.
نۆبڵ و خوێنەران
له پوخته‌ی قسه‌كانماندا و به چاوپۆشی له‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی له‌لای ئه‌و ژنانه چ واتایه‌كی تایبه‌تی ده‌به‌خشێت، به‌ڵام هه‌میشه له‌گه‌ڵ هێنانی ناوه‌كانیاندا ده‌سته‌واژه‌ی "وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ" به‌كاردێت له‌هه‌ر كاتێكدا ناوه‌كانیان به‌چاپكراوی ده‌ركه‌وت هه‌روه‌ها به‌چاوپۆشی له‌وه‌ی خوێنه‌ران چی له مێژووی خه‌ڵاتی نۆبڵ تێده‌گه‌ن و چ بۆچوونێكیان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی وه‌رگرانی خه‌ڵاته‌كه و ئاماره‌كانیان له‌وانه‌یه ئه‌م نازناوه‌ی"وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ" ه ببێته مایه‌ی سروش به‌خشین به خوێنه‌ران سه‌باره‌ت به گرنگی كاری نووسه‌ران هاوكات نووسه‌ر سه‌ر به‌هه‌ر وڵات و جێگایه‌ك بێت گرنگ نییه له‌سه‌رچی و له‌سه‌ر كێ ده‌نووسێت به‌مه‌رجی قبووڵكردنی خه‌ڵاته‌كه ئه‌وا هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه چه‌ند ئه‌ركێكی گرنگ قبووڵ ده‌كه‌ن وه‌كو دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند رسته‌یه‌كی شیاو بۆ پێشكه‌شكردنی لێدوانێك یاخود بۆ گفتوگۆیه‌ك وه‌ك چۆن له دۆخی "خاتوو مۆنرۆ" دا روویدا كه ئه‌مه‌ش گرنگی و بایه‌خی ئه‌ده‌ب له ژیانی پراكتیكیاندا ده‌رده‌خات.
هه‌روه‌ها به‌خوێندنه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی قبووڵكردنی خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن هه‌موویانه‌وه دیدی هه‌موو ژنانی وه‌رگری نۆبڵمان له بیرۆكه جۆراوجۆره‌كان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌ده‌ب ده‌توانێت چی بكات و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی له‌لایه‌ن پیاده‌كه‌رانی ئه‌و بیرۆكانه‌وه ده‌بێت چۆن بێت ئه‌مه له كاتێكدایه لێدوانه‌كان له‌سه‌ر ئاستێكی گه‌وره جیاوازیان هه‌یه له ناواخندا هه‌ر له‌وانه سیاسییه ریالیستییه‌كانی لیسینگ و گۆردیمایه‌ره‌وه تاوه‌كو ده‌گاته دیده داماڵراوه گه‌وره‌كانی شیمبۆڕسكا تاوه‌كو ده‌گاته خورافه تایبه‌ته‌كانی"مۆله‌ر"و بابه‌ته جیهانییه‌كانی"مۆریسۆن" هه‌موویان تێبینی ئاڵۆز و زۆر راستیان تێدایه له هه‌مانكاتدا.
زۆر به راشكاوی خانمی كورته‌چیرۆكی نوێ"مۆنرۆ" دووپاتی ده‌كاته‌وه كه زانیویه‌تی ده‌توانێت له‌سه‌ر ژیانی نێو لادێ بچووكه‌كانی كه‌نه‌دا بنووسێت كاتێك كه ده‌ڵێت:
"پێم وایه هه‌موو جۆره ژیانێك ده‌كرێت چێژ به‌خش بێت و هه‌موو ده‌وروبه‌رێك ده‌كرێت سه‌رنجڕاكێش بێت".
له كاتێكدا تۆنی مۆریسۆن ئه‌و ژنه نووسه‌ره‌ی رۆمانه‌كانی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌مریكییه ره‌شپێسته‌كان به زمانێكی زۆر ورد و هاوكات رۆمانسییانه ده‌ره‌خات ده‌ڵێت:"زمان هه‌رگیز ناتوانێت به‌رزبێته‌وه بۆ ئاستی ژیان ته‌نها بۆ یه‌ك جار وبه هه‌میشه‌یی و پێویستیش ناكات زمانێكی وه‌ها بێت به‌ڵكو زمان ده‌توانێت به‌و هێز و خۆشنوودییه‌ی هه‌یه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی وه‌سفنه‌كراو و بۆ هه‌میشه و هه‌تا هه‌تایه بمێنێته‌وه و بژی".
چیرۆكه‌كانمان سه‌ر له نوێ دروستمان ده‌كاته‌وه
لێدوانی خاتوو لیسنینگ سه‌باره‌ت به م بابه‌ته جیاوازه به‌و پێیه ئه‌و خانمه نووسه‌ره به‌وه ناسراوه زۆربه‌ی كات شێوازێكی ئاڵۆز و هه‌ندێك گاڵته‌جاڕ داده‌نێت له رۆمانه‌كانیدا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی شكستهێنه‌ر و داگیركه‌ر و داهاتووی خه‌یاڵی، ده‌ڵێت:"چیرۆكه‌كانمان سه‌ر له نوێ دروستمان ده‌كاته‌وه كاتێك تووشی به‌ش به‌ش بوون و ئازاردان و ته‌نانه‌ت داڕمانیش ده‌بین، ئه‌وه گێڕه‌ڕه‌وه‌یه خه‌ون خوڵقێنه‌ر و ئه‌فسانه دروستكه‌ره ئه‌و باڵنده‌ی فینیقه له‌لای ئێمه نوێنه‌رایه‌تیمان ده‌كات له باشترین دۆخه‌كانماندا و زیاترین داهێنانه‌كانماندا".
له‌لای خۆیه‌وه كاره‌كانی خاتوو مۆله‌ر چه‌ند گرته‌یه‌كی قووڵ و ئینتیباعی بۆ ژیانی خنكێنه‌ر له سایه‌ی دیكتاتۆرێتی نیكۆڵای چاوچیسكۆ له رۆمانیادا ده‌نه‌خشێنێت كه تێیدا چه‌وساندنه‌وه‌ی وشه‌كان نامۆنین هه‌روه‌ها له وته‌كانیدا به‌رده‌وام ده‌بێت و روونی ده‌كاته‌وه" له دوای هه‌موو شتێك هه‌ر كاتێك رێگه‌مان پێدرا وشه‌ی زیاتر به‌رین ئه‌وا زیاتر ئازاد ده‌بین"هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"له زمانی شیعردا كه هه‌موو وشه‌یه‌ك ده‌كێشرێت و كێشی خۆی هه‌یه هیچ شتێكی راهاتوو و ئاسایی تێدا نییه. نه‌یه‌ك بوون هه‌یه و نه‌بوونی هیچ كه‌سێك هه‌یه له جیهانه‌دا".
شیمبۆرسكاش ئه‌و ژنه‌ی جارێكیان نووسی:"له‌پاش هه‌موو جه‌نگێك پێویسته كه‌سێك ئاسه‌واره‌كان پاك بكاته‌وه" هه‌میشه به‌تاكه ژن ده‌مێنێته‌وه خاوه‌ن شێوازێكی نووسینی نه‌رم ونیان و هاوكات تونده.
له‌لای خۆیه‌وه گۆردیمایه‌ر ئه‌و خانمه‌ی رۆمانه‌كانی داڕمانه مرۆڤایه‌تییه‌كانی ده‌رئه‌نجامی ره‌گه‌زپه‌رستی دامه‌زرێنراو و بازنه‌كانی توندوتیژی روون ده‌كاته‌وه ئه‌و خاڵه دووپات ده‌كاته‌وه "نووسین هه‌موو كاتێك و هه‌میشه كرده‌ی دۆزینه‌وه‌ی خود و جیهانه ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه بۆ تاك بێت یاخود بۆ بیری ده‌سته جه‌معی".
قسه‌ی هه‌ر یه‌كێك له ژنه نووسه‌ره‌كان شتێكی تێدایه ده‌كرێت به‌سه‌ر كاره‌كانی ژنه‌كانی دیكه‌شدا په‌یڕه‌و بكرێت، شتێك كاری تاكه‌كه‌سی له‌ژێر چه‌تری "سوودی مرۆڤایه‌تی"دا كۆ ده‌كاته‌وه .
رێگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه
هه‌ر یه‌كێك له ژنه نووسه‌ره‌كان رێگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی "شێواز و كات وپێگه و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وری داوه له ژیانیدا" ده‌نوێنێت له‌پێناوی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه‌ی چۆن دانپیانان به‌كاره‌كه‌یاندا به‌شێكه له چیرۆكێكی دوور و درێژ و هاوبه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له قسه‌كان شتێكی هاوشێوه‌ی شیعارێكی ده‌قئامێزی تێدا بێت و قسه‌كه‌ی ئه‌لیكسیڤیتشیش به‌نموونه‌یه‌كی باش هه‌ژمار ده‌كرێت به تایبه‌تی بۆ ژنه نووسه‌رێك كرۆكی كاره‌كه‌ی بریتییه له چنینی كۆمه‌ڵێك دیدوبۆچوونی جیاواز له‌یه‌ك گرێچندا. هه‌ر هه‌مان نووسه‌ر له میانه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ئاماژه‌ی به‌خوێنه‌ران و نووسه‌ران له‌سه‌ریه‌ك ئاست كرد و وتی:
"من لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌م پلاتفۆرمه به ته‌نها نه‌وه‌ستاوم و چه‌ندین ده‌نگ له ده‌ورو به‌رمه، به‌ڵكو به‌سه‌دان ده‌نگ له ده‌وروبه‌رمه ".
سه‌رچاوه:
www.takweenkw.com