جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە پەیامێکیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەرگەی ئەو هەموو کۆچەرە نایاساییە ناگرێت.
لە مێلۆنی پەیامێکی نوێیدا رایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەیەکی زۆر کۆچەری نایاسایی هاتوونەتە ئیتالیاوە و پێویستە رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیاندا، چونکە چیدی وڵاتەکەمان بەرگە ناگرێت.
جۆرجیا مێلۆنی داواشیکردووە پرسی رێگری لە کۆچی نایاسایی بخرێتە بەرنامەی لووتکەی یەکێتیی ئەوروپا و رێگەچارەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە.
ئەم لێدوانەش پاش ئەوە هات کە لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە 8 هەزار کۆچەری نایاسایی گەشتنە دوورگەی لامپێدوسای ئیتالیا و باری نائاسایی لە دوورگەکە راگەیەنرا.