دوێنێ وەفدێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، بە ئەندامێتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێم، بۆ بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی كۆچكردووی ئیمارات، گەیشتە ئەبوزەبی و لەلایەن خاوەن شكۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیماراتەوە پێشوازیی لێكرا.
سەرۆكی هەرێم، پرسە و سەرەخۆشیی وەفدەكە و گەلی كوردستانی بە خاوەن شكۆ شێخ محمەد بن زاید ئال نەهیان و خانەوادەی بەڕێزی ئال نەهیان و حكومەت و گەلی ئیمارات گەیاند و هاوخەمی و هاوسۆزی لەگەڵیاندا دەربڕی.
سەرۆكی ئیماراتیش، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادە و حكومەتی وڵاتەكەی بۆ بەشداری و هاوبەشیی وەفدەكە لە پرسەكەیاندا دەربڕی.