کوێت لەسەر مافی هاووڵاتییەکی لە تورکیا دێتە دەنگ

07:13 - 2023-09-17
هەمەرەنگ
77 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی لە شاری تەرابزۆنی تورکیا هێرشدەکرێتە سەر گەشتیارێکی کوێتی و لێیدەدرێت، ئەو وڵاتە لەسەر مافی هاووڵاتییەکەی هاتە دەنگ.
باڵیۆزخانەی کوێت لە تورکیا رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەیان لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی کردووە کە تێیدا دوو کەس لە تەرابزۆن پەلاماری هاووڵاتییەکی کوێتی دەدەن و لێیدەدەن، ئێستاش تەندروستی هاووڵاتییە کوێتییەکە جێگیرە.
باڵیۆزخانەکە راشیگەیاندووە،  قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی تەرابزۆندا کردووە و گومانلێکراوێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

سەرچاوە: الراي

بابەتە پەیوەندیدارەکان