و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
تا ئێستاش كه 2023یه، ئه‌مریكا و چین به خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئابووری داده‌نرێن له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌مریكا به پله‌ی یه‌كه‌م و چین به پله‌ی دووه‌م، دوای ئه‌وان ژاپۆن به پله‌ی سێیه‌م دێت، به‌ڵام به جیاوازییه‌كی زۆره‌وه. ئه‌م ریزبه‌ندییه زانكۆی پۆرنیا-ی هیندستان دایناوه، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به تازه‌ترین داتاكانی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی نه‌خت، سندوقی نه‌خت ساڵی دوو جار، جارێك له مانگی ته‌مووز و جارێكیش له‌مانگی كانونی دووه‌مدا راپۆرتێك به ناوی ئاسۆی ئابووری جیهان بڵاوده‌كاته‌وه و تیایدا قه‌باره‌ی تێكڕای به‌رهه‌می گشتی (GDP) ناوخۆیی وڵاتان ده‌رخه‌ری نرخی به‌كاربه‌ر و تێكڕای بێكاری و زێده‌بایی و كورتهێنان ئاشكرا ده‌كات. هه‌ر ئه‌م راپۆرته به شێوه‌یه‌كی گشتی، تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی ده‌كاته پێوانه بۆ قه‌باره‌ی ئابووری هه‌ر وڵاتێك، ریزبه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌م ساڵی زانكۆی پۆرنیاش به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- ئه‌مریكا
ئه‌مریكا به ئابوورییه‌كی 23 تریلیۆن دۆلارییه‌وه به گه‌وره‌ترین ئابووری جیهان داده‌نرێت، جگه له‌وه‌ی تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتییه‌كه‌ی 23 تریلیۆن دۆلاره، تێكڕای گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی ئابووریشی %5,7 و چاودێری ته‌ندروستی و كه‌رتی خانوبه‌ره و دابینكردنی خه‌رجی ته‌كنۆلۆجیا و خزمه‌تگوزاری پیشه‌یی، گه‌وره‌ترین به‌شدارییان له گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌دا هه‌یه.
زۆرترین چالاكی ئابووری وڵاته‌كه‌ش له بواری وه‌به‌رهێنانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی بیانیدایه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ژینگه ژینگه‌ی له‌باری سیستمی نه‌رمی ئابووری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین وڵاتی ئابوورییه، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام به‌ده‌ست كێشه‌ی ته‌ندروستی، هه‌ره‌سی ژێرخان، جیاوازی چینایه‌تی، خراپبوون و پیسبوونی ژینگه و سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.
2- چین
چین دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابووری جیهانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆییه گشتییه‌كه‌ی 17,73 تریلیۆن دۆلاره و تێكڕای گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌شی گه‌یشتۆته %8,1 جگه له‌وه‌ش چین له رووی هێزی كڕینه‌وه، به گه‌وره‌ترین ئابووری جیهان داده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزی كڕینی به‌رامبه‌ر به تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی %18,59یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چین له رووی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه به‌رده‌وام ئاستی به‌رزتر ده‌بێته‌وه و به‌رهه‌میشی رۆژ به رۆژ زیاد ده‌كات.
چین له بواری پیشه‌سازیدا سیاسه‌تێكی گرتۆته‌به‌ر، ئه‌ویش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌می زۆر به‌رز بێته‌وه و له هه‌مان كاتدا تێچوونی به‌رهه‌میشی كه‌مه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه چین گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كار بێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته پاڵپشتێكی زۆر پته‌و بۆ گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه.
3- ژاپۆن
ژاپۆن، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆییه گشتییه‌كه‌ی 4,64 تریلیۆن دۆلاره و گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌شی ده‌گاته %1,6 به سێیه‌م گه‌وره‌ترین ئابووری جیهان داده‌نرێت، له دوای ساڵی 1990وه، كه تووشی سستییه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری بوو، ئه‌م وڵاته زۆر هه‌وڵی دا گۆڕانكاری له سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی و سیاسه‌تی پیشه‌سازیدا بكات، له‌و كاته‌وه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان كار له‌سه‌ر گرنگیدان به تۆڕی پێكهاته‌ی كۆمپانیا جیاجیاكانی ژاپۆن ده‌كه‌ن، گرنگیدان به بازرگانی و پیشه‌سازی و به‌رهه‌می ناوخۆیی باشترین به‌شداری هه‌بووه له ئابووری ئه‌و وڵاته‌دا، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به ده‌ست كێشه‌ی پیربوونی دانیشتوان و كه‌میی سه‌رچاوه‌ی سروشتییه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وزه هاورده بكه‌ن.
4- ئه‌ڵمانیا
ئه‌ڵمانیا خاوه‌نی چواره‌م گه‌وره‌ترین ئابووری جیهانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی گه‌یشتۆته 4,22 تریلیۆن دۆلار و تێكڕای گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌شی %2,9یه، هاوكات به گه‌وره‌ترین ئابووری له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا داده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر پێشكه‌وتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌كانی، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و پیربوونی دانیشتوان و دیارده‌ی نه‌زۆكی دیارترین كێشه‌ن كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
5- به‌ریتانیا
به‌ریتانیا كه له چوار وڵاتی بچووك پێكهاتووه، وه‌ك ئێرله‌ندای باكوور، ئینگلته‌را، وێڵز و سكۆتله‌ندا، به تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی 3,19 تریلیۆن دۆلار و گه‌شه‌ی ئابووری %7,4وه، پله‌ی پێنجه‌م گه‌وره‌ترین ئابووری جیهانی هه‌یه.
6- هیندستان
هیندستان، تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆییه گشتییه‌كه‌ی 3,17 تریلیۆن دۆلاره و گه‌شه‌ی ئابووریشی %8,9 بووه، به‌وه‌ش بۆته شه‌شه‌م ئابووری جیهان، به‌ڵام ئه‌م وڵاته كه‌مترین داهاتی تاكی هه‌یه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی چڕی دانیشتوانی زۆره و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته 1,4 ملیار كه‌س.
7- فه‌ره‌نسا
فه‌ره‌نسا پله‌ی حه‌وته‌مه له رووی ئابوورییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆییه گشتییه‌كه‌ی 2,94 تریلیۆن دۆلاره و تێكڕای گه‌شه‌ی ئابووریشی %7ه، گرنگی ئابووری فه‌ره‌نسا له‌وه‌دایه كه ئابوورییه‌كی هاوبه‌شی هه‌یه له نێوان هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا و هه‌ریه‌كه له‌وانه رۆڵی كاریگه‌ر ده‌بینن له پێشخستنی ئابووری وڵاته‌كه‌یاندا، گرنگترین كه‌رتی ئابووریش له‌و وڵاته، كه‌رتی گه‌شتیارییه.
8-ئیتالیا
ئیتالیا، تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی 2,1 تریلیۆن دۆلاره و تێكڕای گه‌شه‌ی ئابووریشی %6,6ه، ئابوورییه‌كه‌شی له‌سه‌ر كه‌رتی بازرگانی و خزمه‌تگوزاری بنیاتنراوه، زۆرترین به‌رهه‌میشی جلوبه‌رگ و به‌رهه‌می خۆراكی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێله.
9- كه‌نه‌دا
كه‌نه‌دا پله‌ی نۆیه‌مه له گه‌وره‌ترین ئابوورییه‌كانی جیهاندا، تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی ده‌گاته 1,99 تریلیۆن دۆلار و گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌شی %4,6 و په‌یوه‌ندی بازرگانی زۆر پته‌وی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه، جگه له‌وه‌ش خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی زۆره.
10- كۆریای باشوور
تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی 1,8 تریلیۆن دۆلاره و گه‌شه‌ی ئابووریشی %4ه، یه‌كێكیشه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆر چالاكانه به‌شداره له پێشخستنی بواری ته‌كنۆلۆجیای گه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن.
11- روسیا
روسیا پله‌ی یازده‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی 1,78 تریلیۆن دۆلاره و گه‌شه‌ی ئابورییه‌كه‌شی %4,8ه، ئه‌م وڵاته په‌یڕه‌وی له سیستمی ئابووری بازاڕی ئازاد ده‌كات و به پێی خواست و خستنه‌ڕوو نرخ دیاری ده‌كات.
12- به‌رازیل
به‌رازیل له ریزی دوازده‌هه‌مینه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی 1.61 تریلیۆن دۆلاره و گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌شی %4,6ه، ئه‌م وڵاته له دوای قه‌یرانی ئابوورییه‌وه كه 2017 تووشی بوو، كۆمه‌ڵێك چاكسازی ئابووری جێبه‌جێكرد.
13- ئوسترالیا
ئوسترالیا به تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی 1.54 تریلیۆن دۆلار و تێكڕای گه‌شه‌ی %1.5وه پله‌ی 13ی وه‌رگرتووه، خاوه‌نی ئابوورییه‌كی كراوه و كۆمه‌ڵێك رێكه‌وتنی بازرگانیشی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئیمزاكردووه.
14- ئیسپانیا
ئیسپانیا به تێكڕای گه‌شه‌ی ئابووری %5.1 و تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی 1.28 تریلیۆن دۆلاره‌وه پله‌ی 14یه و پیشه‌سازی ئامێر و به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان به‌شداریی سه‌ره‌كییان هه‌یه له پێكهێنانی ئابوورییه‌كه‌یدا.
15- مه‌كسیك
تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی مه‌كسیك 1.29 تریلیۆن دۆلاره و تێكڕای گه‌شه‌ی ئابووریشی %4.8ه له بواری پیشه‌سازیدا پێشكه‌وتووه و گه‌وره‌ترین مه‌ترسیش له‌سه‌ری، ماده هۆشبه‌ره‌كانه.
16- ئیندۆنیسیا
تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی ئیندۆنیسیا بریتییه له 1.19 تریلیۆن دۆلار و گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌شی ده‌گاته %3.7 به‌مه‌ش ئه‌و وڵاته بۆته گه‌وره‌ترین ئابووری له ناو وڵاتانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیادا.
17- هۆڵه‌ندا
تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی هۆڵه‌ندا 1.03 تریلیۆن دۆلاره و تێكڕای گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌شی ده‌گاته %5، به‌وه‌ش به‌ناوبانگه، كه به‌رزترین ئاستی هه‌یه له رووی گواستنه‌وه‌ی بازرگانییه‌وه.
18- سعودیه
سعودیه پله‌ی هه‌ژده‌یه‌می هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی 833.5 دۆلاره، تێكڕای گه‌شه‌ی ئابووریشی ده‌گاته %3.2، به‌وه‌ش ناسراوه كه گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وته له جیهاندا.
19- توركیا
توركیا به تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتییه‌كه‌یه‌وه كه 815.27 ملیار دۆلاره و به تێكڕای گه‌شه‌ی ئابووری %11وه پله‌ی نۆزده‌ی به‌ركه‌وتووه، هه‌ردوو كه‌رتی خزمه‌تگوزاری و پیشه‌سازییه‌كه‌ی به‌هێزه و خاوه‌نی ئابوورییه‌كی كراوه‌یه.
20- سویسرا
سویسرا تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی 812.9 ملیار دۆلاره و تێكڕای گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌شی ده‌گاته %3.7، به‌وه‌ش ناسراوه كه بازاڕی كار و خزمه‌تگوزاری دارایی و بانكی و پیشه‌سازی له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه.
سه‌رچاوه: العربی الجدید