شه‌هید كه‌ریم سه‌راوی ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه

10:20 - 2023-09-18
کەلتور
179 جار خوێندراوەتەوە

به‌رهه‌م سه‌راوی

مرۆڤه‌ مه‌زنه‌كان ژیان و ته‌مه‌نیان ده‌بێته‌ چیرۆك و سه‌رگوزشته‌، ئه‌وانه‌ی ژیان و ته‌مه‌نیان ده‌به‌خشنه‌ ئازادی و ئاسوده‌یی گه‌ل و  به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی، ده‌بنه‌ چراو شه‌وه‌ تاریكه‌كان رۆشنده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌كه‌ونه‌پێش و ده‌بنه‌ پێشه‌نگی كاروان.
شه‌هید كه‌ریم محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ناسراو به‌ كه‌ریم سه‌راوی، یه‌كێكه‌ له‌ مرۆڤه‌ مه‌زنه‌كانی كاروانی تێكۆشان و ئه‌ستێریه‌كی گه‌شیشه‌ به‌ ئاسمانی كوردایه‌تییه‌وه‌.
پیاوێكی باوه‌ڕپته‌و، شۆڕشگێڕێكی بوێر و هه‌ڵگری ته‌واوی پره‌نسیپ و دیسپلینه‌ رێكخراوه‌ییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، باوه‌ڕێكی به‌هێزی به‌ خودا و به‌ ئامانجگه‌یشتنی كێشه‌ی ره‌وای گه‌لی كوردستان هه‌بووه‌.
چیرۆكه‌كانی ژیانی ئه‌م پیاوه‌ عه‌گیده‌ و بنه‌ماڵه‌ قاره‌مانه‌كه‌ی، پڕن له‌ رامان و سه‌رسامییه‌كی گه‌وره‌، هه‌روه‌ها تراژیدیایه‌كی خه‌مناكن، تابلۆیه‌كن ره‌نگه‌كانی به‌ئاگر و ئاو نه‌خشێنراون، بۆخزمه‌ت و خۆشویستن و كاری جدی نه‌رم و له‌سه‌رخۆ.
ئه‌وه‌ مرۆڤه‌ هه‌ژاره‌كانن زووتر هه‌ست به‌ نایه‌كسانی و بێدادی و ناگووزه‌ری ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هه‌ژارانی كورد دووجۆر چه‌وساندنه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌ (نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی)، بۆیه‌ زووتر راده‌په‌ڕموون و به‌گژ ئه‌و واقیعه‌ تاڵه‌دا، ده‌چنه‌وه‌.
شه‌یدكه‌ریم سه‌راوی ساڵی 1955 له‌ گوندی (سه‌راوی سوپحان ئاغا)ی شاره‌زوور له‌ خێزانێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر له‌ دایك بووه‌، ساڵی 1968 خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واوكردووه‌، ساڵی 1977 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه‌ و به‌زوویشش كراوه‌ به‌ جێگری فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌، ساڵی دواتر له‌گه‌ڵ شه‌هید ئه‌حمه‌دی برای به‌شداربوون له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌ دانرابوو بۆ هێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ سوریاوه‌ كه‌ دواتر به‌داخه‌وه‌ كاره‌ساتی هه‌كاری لێكه‌وته‌وه‌ و له‌وێ ئه‌حمه‌دی برای شه‌هید ده‌بێت و تائێستاش ته‌رمه‌كه‌ی شوێنبزره‌ و شه‌هید كه‌ریمیش به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
شه‌هید كه‌ریم جگه‌ له‌خۆی چواربرای دیكه‌ی شه‌هیدن، به‌ناوه‌كانی (ئه‌حمه‌د، مه‌حمود، عه‌بدولڕه‌حمان، حسێن).
ساڵی 1983 له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت و فه‌رمانی به‌ندكردنی بۆماوه‌ی  10 بۆ ده‌رده‌چێت له‌ زیندانی ئه‌بوغرێب، به‌ڵام دواتر به‌ لێبوردنی گشتی ئازاد ده‌كرێت. شه‌هید كه‌ریم له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تییدا به‌هۆی به‌شداری كارای له‌ شه‌ڕه‌كاندا چه‌ندجارێك برینداربووه‌ و چه‌ندین نه‌به‌ردیشی تۆماركراوه‌.
له‌ راپه‌ڕینی ساڵی 1991 رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی گێڕاوه‌، ساڵی 1993 به‌ فه‌رمانی راسته‌وخۆی به‌ڕێز مام جه‌لال كراوه‌ به‌ لێپرسراوی میحوه‌ری شاره‌زوور،
له‌داخه‌وه‌، رۆژی 23/5/1994 له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا له‌ گوندی شانه‌ده‌ری شاره‌زوور، شه‌هیدكرا و گه‌یشته‌ كاروانی سه‌روه‌ران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان