زانیاری نوێ لەبارەی سەهۆڵبەندانەکەی سەر مانگەوە ئاشکرا بوو

05:39 - 2023-09-18
هەمەرەنگ
212 جار خوێندراوەتەوە

لە دوایین توێژینەوەی گەردوونناسی لەسەر مانگ، دەرکەوت لە بەشە تاریکەکەی مانگ ڕێژەیەکی بەرچاو سەهۆڵ و سەهۆڵبەندان هەیە.
هەروەها زانایان ئەوەشیان بۆ ئاشکرا بوو، مێژووی ئەو سەهۆڵبەندانە نوێیە و پێشتر ئەو زانیاریانەی سەهۆڵی سەر مانگیان بۆ مێژوویەکی کۆنتر دەگەڕاندەوە، راست نین.
هاوکات زانایان ئاماژەیان بەوەشدا، دوور نییە لە داهاتوودا وەک یەدەکێکی گەورەی سروشتی سوود لە سەهۆڵبەندانەکانی سەر مانگ ببینرێت.

سەرچاوە: interestingengineering

بابەتە پەیوەندیدارەکان