چەند کەشتییەک بە رێگەیەکی جیاواز دانەوێڵەی ئۆکرانیا دەگوازنەوە

05:43 - 2023-09-18
جیهان
320 جار خوێندراوەتەوە

چەند کەشتییەکی بارهەڵگر، بۆ گواستنەوەی بەروبوومی دانەوێڵە بە رێگەیەکی جیاواز گەیشتنە ئۆکرانیا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا لێپرسراوانی حکومەتی ئۆکرانیا رایانگەیاند: بڕیارە ئەو کەشتیانە 20 هەزار تۆن بەروبوومی دانەوێڵەی ئەو وڵاتە بۆ بازاڕەکانی جیهان بگوازنەوە.
هاوکات ئەوەشیان خستەڕوو، بە هۆی بڵاوبوونەوەی سوپا و کەشتییەکانی روسیا لە دەریای رەش، ئەو کەشتیانە رێگەیەکی جیاوازیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە ئۆکرانیا.
ئۆکرانیا لە دوای روسیا یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری بەروبوومی دانەوێڵە. دوای هێرشەکانی سوپای مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکرانیا، ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا کەوتووەتە مەترسییەوە.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان