راگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستانەوە

07:13 - 2023-09-18
کوردستان
331 جار خوێندراوەتەوە


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 18 / 9 / 2023 فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی لە لایەن داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج کە بەداخەوە سێ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و سێ پێشمەرگەی تریشمان برینداربوون.
وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵەکانمان هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندرەکانمان دەخوازین بۆ هەموو لایەکیشی رووندەکەینەوە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردوە کە بەچاوساغی نۆکەرانی بێگانە و سیخوڕانی ناوخۆیی کرا و بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێک هاوکار بووبیت رووبەڕووی سزا و یاسا و ویژدانی نەتەوەکەمانی دەکەینەوە و تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەر بڕوات .
بۆ رایگشتی رووندەکەینەوە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان زانیارییەکان بە شاراوەیی دەهێڵینەوە و لە داهاتوودا راستییەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشکرا دەکەین.
هەزار سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و ئاسایش و ئارامی هەرێمەکەمان 
سەرشۆڕی و مەرگ بۆ نۆکەران و خیانەتکاران وناحەزانی گەلەکەمان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان 
CTG

بابەتە پەیوەندیدارەکان