رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی هۆشداریی داوە لە هاتنی ژمارەیەكی بێشومار لە مێروولەی سووری زیانبەخش لە ئیتالیاوە بۆ وڵاتانی تری ئەوروپا و بڵاوبوونەوەی بەشارەكە گەورەكاندا بەجۆرێك رەنگە شارەكان داگیر بكەن.
رۆژنامەكە باسی لەوەكردووە، ئەو مێروولە سوورانە زۆر دڕن و زیانێكی زۆر بە بەروبوومی كشتوكاڵی دەگەیەنن جگەلەوەش زیانێكی زۆریان دەبێت بۆ ئامێرە كارەباییەكان بەتایبەت ئۆتۆمبێل و كۆمپیوتەر.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە، ئەو جۆرە مێروولە سوورانە زۆر گەورەن، دەتوانن بەخێرایی چەندین شاژن دروست بكەن، جگە لەوە مێرووە سوودبەخشەكان لەناو دەبەن، لە ئێستاشدا كەشوهەوای شارە گەورەكانی وەك لەندەن و رۆما و بارسەلۆنە لەبارە بۆ ئەمجۆرە مێروولانە.
لە كۆتاییدا رۆژنامەكە نووسیویەتی ئوسترالیا زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاری خەرجكردووە بۆ لەناوبردنی ئەو جۆرە مێروولانە بەڵام تائێستا نەیتوانیوە بەتەواوەتی بنەبڕیان بكات.
سەرچاوە: روسیا الیوم