رەیان کلدانی ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستان دەکات

10:44 - 2023-09-18
کوردستان
434 جار خوێندراوەتەوە

رەیان کلدانی، ئەمینداری بزووتنەوەی بابلیون ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەمڕۆی سەر هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان دەکات و دەڵێت،
بەتوندترین شێوە ئیدانەی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت دەکەین لە سلێمانی.
داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکان و حزبەکان دەکەین دژی دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بوەستنەوە.
هەروەها کلدانی دەڵێت، سەرەخۆشی لە هاوبەشەکانمان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسوکاری شەهیدەکانی دژەتیرۆر دەکەین بۆ ئەم کارەساتە گەورەیە، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان