ئاكار نه‌جم
دنیای سینه‌ما زۆرجار سوودی له ژیانی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان وه‌رگرتووه و سه‌دان فیلم له‌سه‌ر ژیانی كه‌سایه‌تییه‌كان دروستكراوه، هه‌روه‌كو چۆن زۆر نووسه‌ر هه‌یه رۆمان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌نووسن، ئه‌م به‌رهه‌مانه هه‌ندێك جار ده‌ق وه‌كو ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌یه و هه‌ندێكجاریش گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێ و چیرۆكه‌كه بارگاوی ده‌بێ به خه‌یاڵ و فانتازیا. یه‌كێك له‌و فیلمانه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی فه‌ره‌نسییه. ئه‌و كه‌سه ئه‌دێلی كچی نووسه‌ری ناوداری فه‌ره‌نسا ڤیكتۆر هۆگۆیه.
ژیانی شێواوی ئه‌دیل
ئه‌دیل ژیانێكی شێواو و ناخۆشی هه‌بووه و به‌هۆی چیرۆكی ئه‌ویندارییه‌وه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه. ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ژیانه شێواوه‌كه‌ی ئه‌م خانمه فیلمه‌كه‌ی به‌رهه‌م هێناوه و فیلمه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه. ته‌نانه‌ت ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئیزابێل ئه‌دجانی كه رۆڵی ئه‌دێل ده‌بینێ به‌هۆی ئه‌و رۆڵه جوانه‌یه‌وه خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
چیرۆكی ئه‌دێل ئێچ فیلمێكی مێژوویی فه‌ره‌نسییه له‌باره‌ی ژیانه پڕ له چه‌رمه‌سه‌ری و خه‌م و مه‌راقه‌كانی ئه‌دێله‌وه. ساڵی1975 به‌رهه‌م هێنراوه. فیلمه‌كه ده‌رهێنانی فرانسوا تروفا. ئیزابێل ئه‌دجانی و بروس رۆبنسن و سیلڤیا ماریۆت رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن. نووسینی تروفۆ و جان گراوت و سۆزان شیفمانه.
چیرۆكی ئه‌م فیلمه باس له ئه‌دێل هۆگۆ ده‌كات، كه خۆشه‌ویستییه بێ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌فسه‌رێك ده‌بێته هۆی روخانی و تا ساتی مردنی به‌ده‌روونێكی شێواوه‌وه ژیاوه. وێنه‌گرتن له شوێنی خۆی له گێرنسی و سه‌نیگاله. له‌م فیلمه‌دا چه‌ند ئه‌كته‌رێك رۆڵ ده‌گێڕن، له‌وانه ئیزابێل ئه‌دجانی رۆڵی ئه‌دێل هۆگۆ و بروس رۆبنسن رۆڵی لیوا ئه‌لبێرت پینسۆن و سیلڤیا ماریۆت رۆڵی ساونده‌رز و جۆزێف بلاتچلی رۆڵی ویسله‌ری كتێبفرۆش و ئیڤری گیتلیس رۆڵی هیپنۆتیست و لویس بۆردێت رۆڵی خزمه‌تكاری ڤیكتۆر هۆگۆ و سیسل دی ساوسمارێز رۆڵی لێنۆیر، نوته‌ری و روبن دۆری رۆڵی ساونده‌رز ده‌گێڕن، چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه‌ش رۆڵ ده‌گێڕن. ئیزابێل ئه‌دجانی ئه‌و كاته كه ئه‌م رۆڵه‌ی بینیوه ته‌مه‌ن 20 ساڵ بووه، به هۆی رۆڵی ئه‌دێل هۆگۆوه ره‌خنه‌گران زۆر ستایشیان كردووه، وه‌ك فیلمێكی سه‌ركه‌وتوو جێگه‌یه‌كی باشی له دنیا سینه‌مادا گرتووه و پاڵێوراوی ئۆسكار بوو بۆ باشترین ئه‌كته‌ر له رۆڵی سه‌ره‌كیدا. هه‌روه‌ها چیرۆكی ئه‌دێل ئێچ خه‌ڵاتی ده‌سته‌ی نیشتمانی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی وه‌رگرتووه، خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی سینه‌مای فه‌ره‌نسی بۆ باشترین فیلم و خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی تایبه‌تی فێستیڤاڵی فیلمی كارتاجێنا به‌ده‌ستهێناوه.
چیرۆكی فیلمه‌كه
ئه‌م فیلمه چیرۆكی وه‌سوه‌سه‌كانی ئه‌دێله، به هۆی ئه‌وینداری ئه‌فسه‌رێكه‌وه چۆن ده‌ربه‌ده‌ر و سه‌رگه‌ردان ده‌بێ و تا دێت شێتانه به دوایدا ده‌گه‌ڕێت. چیرۆكی فیلمه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1863 و سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكا په‌ره‌ی سه‌ندووه و هێشتا به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا نه‌یانتوانیوه بچنه ناو ململانێكانه‌وه. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا سه‌ربازانی به‌ریتانیا له شاری هالیفاكسی پایته‌ختی نۆڤا سكۆتیا جێگیر بوون و به وردی پشكنینی سه‌رنشینه ئه‌وروپییه‌كان ده‌كه‌ن كه له كه‌شتییه بیانییه‌كان داده‌به‌زن. ئه‌دێل هۆگۆی جوان كچی دووه‌می ڤیكتۆر هۆگۆ به گالیسكه‌یه‌ك ده‌چێته ناو شاری هالیفاكس. ئه‌دێل به ناوی خوازراوی میس لیولیه‌وه گه‌شت ده‌كات، شوێنی نیشته‌جێبوون له خانوویه‌كی به‌شه ناوخۆیی ده‌دۆزێته‌وه كه له‌لایه‌ن لیولیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئه‌دێل نوته‌رییه‌ك ده‌دۆزێته‌وه و پرسیار له ئه‌فسه‌رێكی به‌ریتانی ده‌كات به ناوی لیوا ئه‌لبێرت پینسۆن، كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه. دواتر له‌و رۆژه‌دا ئه‌دێل له دوكانێكی كتێبدا پینسۆن ده‌بینێت. كاتێك ده‌زانێت ساونده‌رز به‌شداری ئێواره‌خوانێكی سه‌ربازی ده‌كات كه پێده‌چێت پینسۆن به‌شداری بكات، ئه‌دێل داوای لێده‌كات نامه‌یه‌ك له‌لای خۆیه‌وه بگه‌یه‌نێت. نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی هاتنی راده‌گه‌یه‌نێت. له كاتی پیشاندانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی كۆن به ساونده‌رز، باس له خوشكه گه‌وره‌كه‌ی لیۆپۆڵدین هۆگۆ ده‌كات كه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نها دوای هاوسه‌ری له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا خنكاوه. كاتێك ساونده‌رز له ئێواره‌خوانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێی ده‌ڵێت كه نامه‌كه‌ی به پینسۆن داوه، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه. ئه‌و شه‌وه ئه‌دێل كابوسه‌كانی له‌باره‌ی خنكانه‌وه ده‌بینێت.
رۆژی دواتر ئه‌دێل بۆ دایك و باوكی ده‌نووسێت و پێیان ده‌ڵێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ پینسۆنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بێت و پلانیان هه‌یه زه‌ماوه‌ند بكه‌ن و له ماڵێكدا به‌یه‌كه‌وه وه‌ك ژن و مێرد عاشقایه‌تی بكه‌ن. به‌ڵام چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندی ئه‌وان ده‌كات. چیرۆكی ئه‌م فیلمه‌ش وه‌ك ژیانی راسته‌قینه‌ی خودی ئه‌دێل به نیگه‌رانی و ناخۆشی ته‌واو ده‌بێت. دوا رۆژه‌كانی ژیانی ئه‌دێل له نێو شێتایه‌تی و وه‌سوه‌سه‌دا ده‌گوزه‌رێ. ئه‌م فیلمه‌ش چیرۆكی ئه‌و ئه‌وینه ناكامه‌یه.
ئه‌دجانی و رۆڵی ئه‌دێل
ئیزابێل ئه‌دجانی ئه‌كته‌ری ناوداری فه‌ره‌نسی به ره‌چه‌ڵه‌ك جه‌زایری ساڵی 1955 له پاریس له دایكبووه. ئه‌دجانی تا ئێستا پێنج جار خه‌ڵاتی سیزاری به‌ده‌ستهێناوه بۆ نواندن. له‌م فیلمه‌شدا ئه‌دجانی زۆر به جوانی رۆڵه‌كه‌ی گێڕاوه، توانیوێتی به‌سه‌ركه‌وتوویی رۆڵی ئه‌دێلی كچی فیكتۆر هۆگۆ ببینێ و بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌دجانی ئه‌دجانی یه‌كه‌م پاڵێوراو بێت بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر و له‌و ته‌مه‌نه‌دا كه بیست ساڵان بووه ناوبانگی ده‌ركردووه و بووه به گه‌نجترین پاڵێوراوی خه‌ڵاته‌كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا. ئه‌دجانی له ساڵی1981 خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری فیلمی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كان وه‌رگرتووه به هۆی رۆڵی له فیلمی "ئیرچانت ئایڤۆر" كه له‌سه‌ر بنه‌مای رۆمانی بریس جین دروستكراوه، هه‌روه‌ها بۆ فیلمی ترسناكی "پۆسێشن" ساڵی دواتر یه‌كه‌م خه‌ڵاتی سیزاری وه‌رگرتووه. ساڵی 1984 دووه‌م خه‌ڵاتی سیزاری بۆ فیلمی یه‌ك هاوینی كوشنده به‌ده‌ستهێناوه. ساڵی 1986 سێیه‌مین خه‌ڵاتی سیزاری به‌ده‌ستهێناوه بۆ فیلمی نایابی كامیلی كلۆدێل، كه چیرۆكی په‌یكه‌رتاشی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی كامیلی كلۆدێل ده‌گێڕێته‌وه، هاوكات پاڵێوراو بوو بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی. ئه‌دجانی له چه‌ندین فیلم‌دا به باشی رۆڵی گێڕاوه و به هۆی ئه‌وه رۆڵه جوانانه‌یه‌وه توانیوێتی چه‌ندین خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێ وسه‌ركه‌وتنی گه‌وره بۆ خۆی تۆمار بكات. یه‌ك له‌و فیلمانه ئه‌دێل ئێچه كه توانی زۆر به باشی رۆڵی ئه‌دێل بگێڕێ.