جەعفەر شێخ مستەفا: كۆنگرەی پێنجەم درێژەپێدەری رێبازی مام جەلال دەبێت

12:56 - 2023-09-30
کوردستان
614 جار خوێندراوەتەوە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، بە دەنگی گەلی كوردستانی راگەیاند، كۆنگرەی پێنجەم درێژەپێدەری رێباز و سیاسەتی سەرۆك مام جەلال دەبێت و ئەندامانی كۆنگرە بەگشتی بە پەرۆشەوە هەوڵدەدەن رێبازی سەرۆك مام جەلال بگرنەبەر و بیكەنە بەرنامەی كاری داهاتوی خۆیان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا راشیگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت هەنگاوی یەكەمی بەرنامەی ئەوەبێت كە هەموو هەوڵەكانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان. وەك چۆن لە رابردوودا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵی یەكڕیزی هێزو لایەنەسیاسەكانی داوە، لە دوای كۆنگرەش ئەو هەوڵانەی بەردەوام بێت و كۆكەروەی لایەنە سیاسییە كوردستانی و عیراقیەكان بێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، جەختیكردەوە دەبێت یەكگرتوویی و یەك گوتاری كورد بپارێزین، چونكە یەكێتیی و یەكڕیزی میللەتەكەمان ئامانجەكانمان بەدیدەهێنێت.

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان