ساڵیادی كۆچی دوایی شكۆی نەتەوە و نیشتمان دەكرێتەوە

11:32 - 2023-10-03
کوردستان
499 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 3/10/2023، كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی یادەكە لە سلێمانی و بەغدا و نەجەف، بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەكاتەوە.
باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگەیاند: ئامادەكارییەكانمان بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال بەكۆتا گەیشتووە و یادەكە لە سلێمانی و بەغدا و نەجەف دەبێت، ئەمە جگە لەوەی لە رۆژی 10ی ئۆكتۆبەر، كورتە فیلمێك لەبارەی ژیانی سەرۆك مام جەلال، لە سلێمانی نمایش دەكرێت، وتیشی: رۆژی 3ی ئۆكتۆبەر كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، سەرەتای رێوڕەسمەكە بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری مام لە دەباشان دەستپێدەكات، كە لەلایەن سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال-ەوە رێوڕەسمەكە بەڕ‌ێوەدەچێت، پاشانیش هەمان رۆژ  سەعات 4ی پاشنیوەڕ‌ۆ، رێوڕەسمێكی شایستە لە بەغدا لەژێر چاودێری سەرۆك كۆماری عیراق و بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركردە عیراقییەكان، بەڕ‌ێوەدەچێت.
راشیگەیاند: هەر لە چوارچێوەی ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال-دا، دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم، سەعات 11ی پێشنیوەڕ‌ۆی رۆژی 4ی ئۆكتۆبەر لە نەجەف دیدارێك كە چەند پانێلیك لەخۆدەگرێت سازدەكەن، تێیدا چەند توێژینەوەیەك لەبارەی سەرۆك مام جەلال-ەوە دەخرێنەڕ‌وو.

PUKMEDIA

#یادی مام

بابەتە پەیوەندیدارەکان