ره‌وه‌ز جه‌بار
خولیاكانی كه‌وشه‌نی با
فۆلكلۆر یه‌كێكه له سه‌رچاوه باشه‌كانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران ئاگایان له رابردووی خۆیان بێ و هه‌م بۆ دووباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ده‌قی نوێی خۆماڵی پێویسته خوێنه‌ر زۆرباش ئاگاداری فۆلكلۆری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بێت. بزانێ له رابردوودا نه‌ته‌وه‌كه‌ی چۆن ژیاوه، چۆن بیری كردۆته‌وه، چی به‌سه‌رهاتووه، چی نووسیوه... ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كێكه له كتێبه باشه‌كانی ئه‌و بواره و شایه‌نی خوێندنه‌وه‌یه و سوودبه‌خشه بۆ خوێنه‌ر و به‌تایبه‌ت بۆ نووسه‌ران.
كتێبێكی دوو به‌رگییه، بێهناز، شاناز، حسێن- جه‌وانشیر كۆی كردوونه‌ته‌وه و بابه‌ته‌كان كۆمه‌ڵێك ده‌قی فۆلكلۆرییه، له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌مه. كتێبه‌كه دوو به‌رگی قه‌باره ئه‌ستووره. ئه‌م به‌رهه‌مه‌یه كۆمه‌ڵێك چیرۆكی فۆلكلۆرییه و گرنگه بۆ هه‌ر نووسه‌ر و خوێنه‌رێك به وردی بیخوێنێته‌وه و ئاگاداری و شاره‌زای به‌رهه‌می كه‌ونارا و بنه‌مای حیكایه‌تی فۆلكلۆری كوردی بێت. چیرۆكه‌كان هه‌موویان كوردین و گوزارشت له رابردووی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ن، باسوخواسی ئه‌م بابه‌تانه هه‌موو رووداوانه‌ن كه له نێو كورده‌واریدا روویانداوه، ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه له كۆمه‌ڵێك چیرۆك پێكدێ، له‌وانه: به‌فر و هه‌ڵاكۆك، بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كان، ناجر ئه‌حمه‌د و پاشای شاری نۆفڵ، رێویی پیر و رێویی لاو، فاته، شازاده مه‌لیك ئه‌حمه‌د، شا عه‌باس، سێوی سوور بازی زێڕین، مام گه‌رداڵی، عه‌به سمێڵ ره‌ش، كوڕی پاشا و كوڕی وه‌زیر، شه‌یتان و پیاوی موسڵمان، مه‌عسوومه خان و... چه‌ندین چیرۆكی دیكه له دووتوێی ئه‌م كتێبه‌داهه‌ن، یه‌كێك له‌و چیرۆكانه حیكایه‌تی به‌فر و هه‌ڵه‌كۆكه، كه به چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌كی جیاواز ئه‌م چیرۆكه له فۆلكلۆری كوردیدا هه‌یه. چیرۆكی ئه‌وینداری به‌فر و هه‌ڵه‌كۆك لێره‌دا به‌فر رۆڵی پیاوه‌كه ده‌بینێ و حه‌زی له هه‌ڵه‌كۆكه و هه‌ڵه‌كۆك رووی لێ نییه. به چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌كی جیاواز ئه‌م چیرۆكه هه‌یه. به‌ڵام به‌گشتی ئه‌و چیرۆكانه له كۆتاییدا به توانه‌وه‌ی به‌فر ده‌گات و ئه‌و ئه‌وینه بێ ئاكام ده‌بێ. به‌گشتی ئه‌م چیرۆكانه‌ی وا لێره‌دا هه‌ن له‌و بابه‌ته‌ن و چیرۆكی كوردیندا و په‌یوه‌ستن به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه. ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له سه‌رچاوه باشه‌كانی و زۆر گرنگه بۆ نووسه‌ران به‌تایبه‌ت بۆ چیرۆكنووس و رۆماننووسه‌كان كه ئه‌م به‌رهه‌مه بخوێننه‌وه، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی به پێز و سوود به‌خشه بۆ نووسه‌ران و ده‌بێ به هه‌وێنی ده‌قی نوێ و دووباره نووسه‌ر له‌م چیرۆكانه‌وه به‌رهه‌می تازه دابڕێژێ.
تارمایی پیاوه كوژراوه‌كه
عومه‌ركه‌ریم به‌رزنجی یه‌كێكه له شاعیر و چیرۆكنووسه‌كانی نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردی و دوو به‌رهه‌می نوێی بڵاوكردۆته‌وه، كه یه‌كێكیان كۆمه‌ڵه شیعره و ئه‌وی دیكه‌ی كۆمه‌ڵێك چیرۆكن. تارمایی پیاوه كوژراوه‌كه كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێكی نووسه‌ر عومه‌ر كه‌ریم به‌رزنجییه، له دووتوێی 105لاپه‌ڕه‌دا چاپ بووه، ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه له چه‌ند چیرۆكێك پێكدێ، له‌وانه دواینه نامه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ، زه‌به‌لاحه‌كان، دواهه‌مین یادگاری خۆكوژێك، ئه‌م بێده‌نگییه ده‌مكوژێت، ئه‌و دایكه‌ی پرچی مێژوو شانه ده‌كات، چه‌خماخه‌ی شمشێری ته‌یموور، شه‌ونامه‌ی شاعیرێك، سه‌فه‌ری بێگه‌ڕانه‌وه، قیامه‌ت بای مه‌رگه و هه‌ڵده‌كات، گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیح، ساتێك له‌گه‌ڵ قابیل لادا، دنیای بێسنووری عه‌شق، له كوێ بچنم گوڵی سووری فه‌رامۆشی... ئه‌مانه و چه‌ند كورته‌چیرۆك و كورتیله‌چیرۆكێكی دیكه له دووتوێی ئه‌م كتێبه‌دان. له كۆتایی هه‌ر چیرۆكێكدا نووسه‌ر كاتی نووسینی چیرۆكه‌كانی داناوه، كه له ساڵانی 1998 تا 2017 نووسیویه‌تی. ئه‌م چیرۆكانه هه‌ندێكیان زۆر كورتن و ده‌چنه چوارچێوه‌ی كورتیله چیرۆكه‌وه و چه‌ند دانه‌یه‌كیان كورته چیرۆكن. ئه‌وانه‌ش دیسان هه‌ر كورتن و زۆر درێژ نین. به گشتی چیرۆكه‌كان كورت و خێران.
پیاسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بوزادا
پیاسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بوزادا كۆمه‌ڵه‌شیعرێكی نووسه‌ر عومه‌ر كه‌ریم به‌رزنجییه، له دووتوێی 130 لاپه‌ڕه‌دا چاپ بووه و له كۆمه‌ڵێك شیعر پێكدێ له‌وانه شیعری پیاسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بوزادا، پێخه‌فی خوێن ده‌روازه‌ی مه‌رگ، هه‌وارێك نه‌ماوه بۆ پشوو، هه‌نگوینی له‌زه‌ت، به‌خوێنی خۆم دوادیدارمان ده‌نووسمه‌وه، وه‌رزی ساردی لێك دابڕان، گوڵم چیتر سه‌فه‌ر مه‌كه، پرسه‌ی گوڵه‌هه‌ڵوه‌ریوه‌كان، نامه‌ی به‌ر له ماڵئاوایی، گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌نگه‌ڵ، دڵێكی شكاو گوڵێكی قه‌یره...