سوپاسنامە

10:05 - 2023-10-15
کوردستان
268 جار خوێندراوەتەوە

بەناوی سەرجەم بنەماڵەكەمانەوە، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم كۆمەڵانی خەڵك و هەموو ئەو خزم و هاوڕێ و دۆست و خۆشەویستانە دەكەین كە بەشداربوون لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردن و پرسەی دایكی ئازیزمان (سەبیحە حەمە عەلی رۆستەم). 
سوپاسی سەرجەم ئەو خۆشەویستانە دەكەین كە لەڕێی پرسەنامە و تەلەفون و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە هاوخەمی خۆیان بۆمان دەربڕی، سوپاسی سەرجەم سەرۆك و سكرتێر و سەركردەی حزب و لایەنە سیاسییەكان و هەڤاڵان و بەرپرسانی حزبی و حكومی و مامۆستایانی ئاینی و سەرۆك هۆز و عەشیرەتەكانی كوردستان دەكەین.
بەشداریكردن و دەربڕینی هاوخەمی ئێوەی خۆشەویست، سەبووری و تەسەلای  پێبەخشین و لە خەم و ئازاری كەم كردینەوە. 
لە خوای گەورە داواكارین پاداشتی خێرتان بداتەوە و دووربن لە ناخۆشی و خەم و پەژارە.
لەجیاتی بنەماڵە 
بەرزان ئەحمەد کوردە

بابەتە پەیوەندیدارەکان