ئێران داوای قەرەبوو لە ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات

06:50 - 2025-06-29
جیهان
39 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە داوایەکی رەسمیدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، داوا دەکات دان بە بەرپرسیارێتی ئیسرائیل و ئەمریکادا بنرێت لە جەنگی 12 رۆژەدا و داوای قەرەبووکردنەوەی وڵاتەکەی دەکات.

لە نامەیەکدا کە عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاڕاستەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە، داوایکردووە ئیسرائیل وەک "دەستدرێژیکار" بناسێنرێت. هاوکات، سوپاسالاری ئێران گومانی لە پابەندبوونی ئیسرائیل بە ئاگربەستەوە دەربڕیوە و ئامادەیی سوپای بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک راگەیاندووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان