سەرۆک بافڵ: دەباشان ماڵی هەموو کوردێکە و خۆمان بە خزمەتکاری هەر کەسێک دەزانین

04:15 - 2023-10-16
کوردستان
319 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە عەباس سالار، ئەو منداڵە کەرکوکییەکە کرد کە دوای نەخۆشکەوتنی داوای بەهاناوەچوون و بینینی سەرۆک بافڵی کردبوو.

لە دیدارەکەدا کە ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەڕای ئەوەی پێشوازییەکی گەرمی لە خانەوادەکەی کرد، جەختیشیکردەوە دەباشان ماڵی هەموو کوردێکە و ئێمە خۆمان بە خزمەتکاری هەر کەسێک دەزانین کە پێویستی بە هاوکاری و پشتیوانیی ئێمە بێت.

لەبارەی نەخۆشی و داواکارییەکانی عەباس سالار، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیداین و لە هەر وڵاتێک پێویستی بە چارەسەر بێت، پێکەوە بە هەماهەنگی هەموو هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی کاکە عەباس دەنێین.



#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان