لەجیهاندا هەندێ خۆراک هەن بەهۆی زۆری سودو کەمیی رێژە و زۆریی داواکاری لەسەریان پڕ بەهاو گرنگ و گرانن نموونەی ئەوانە:
زەعفەران
جۆرە گیایەکی ریشاڵیە و لەناو گوڵ دەردەهێندرێت، لەهەر 150 گوڵدا تەنها یەک گرام لەو مادەیە هەیە، نرخی هەر کیلۆیەکی لەنێوانی 3000 بۆ 10000 دۆلارە، ئێران 95٪ ی خواستی جیهان لەسەر زەعفەران دابین دەکات و بەو گیایە بەناوبانگە.
کاڵەکی دینسۆکی
ئەو کاڵەکە تەنها لە ژاپۆن و ساڵی 100 دانە بەرهەمدێت، لە بەر شیرینی تام و لەزەتەکەی نرخی یەک کاڵەک دەگاتە 6000 دۆلار و بە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێت.
ماسی بلۆفین
ئەو ماسیە خواردنێکی شاهانەیە و لە دروستکردنی سووشی و ساشیمی بەکاردێت، ئەمەش لەدەریاکانی ژاپۆن هەیەو وا خەریکە لەناو دەچێت، ساڵی پار تەنها یەک دانەیان دەرهێناوە کێشی 280 کیلۆ بوو بە 3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
چۆکلێتی تواک
تەنها 100 گرام لەو چۆکلێتە نرخەکەی 1386 دۆلارە، 77 ٪ کاکاوی تێ دەکرێت ئینجا دەفرۆشرێت ئەو کاکاوە لە شاخەکانی ئەکوادۆر دەچێندرێ و سێ ساڵی دەوێت تا پێدەگات.
کاڤیار
هێلکەی ماسی نرخی کیلۆیەکی لە 25 هەزار دۆلار زیاترە، ماسییە نایابەکانی دەریای قەزوین کاڤیاری باش دەردەدەن، هی هەموو دەریاو ئۆقیانوسەکان گرانەو خواردنێکی شاهانەیە.
کاغەزی ئاڵتوونی
جۆرێکە لە کاغەز لە ئاوەزێڕ دروست دەکرێت، وەک کالیسۆم و ئاسن دەخورێت، بۆ رازاندنەوەی خواردنەوەو شیریینەکان بەکاردێت، هەر کیلۆیەکی نرخەکەی دەگاتە200 هەزار دۆلار.
چای هانگباو
ئەو چایە تامێکی خۆش و سەرنجڕاکێشی هەیە، تەنها لە ناوچە شاخاویەکانی ناوچەی ویی وڵاتی چین دەچێندرێ و لەساڵی 2002 کڕیارێک 20 گرامی لەو چایە بە 28 هەزار دۆلار کڕیوە، لە 2005 ەوە ئەو چایە نەماوە.
گۆشتی کۆبو
گۆشتی جۆرە مانگایەکە و تەنها لە ژاپۆن هەیە، نەرم وناسک و بەلەزەتە، هەر کیلۆیەک لەوگۆشتە بەخاوی بایی 400 یۆرۆیە .
سەرچاوە: Musement