بۆردی وەرزشی (ی ن ک ) پشتیوانی لە کادرە وەرزشییەکانی دەکات بۆ چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆکانی عیراق

12:29 - 2022-05-22
وەرزش
835 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ رێکەوتی (21/5/2022) لە شاری بەغداد و لە زانکۆی ئیسرا، ھەڵبژاردن بۆ چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆکانی عیراق کرا کە 15 کەس خۆیان کاندید کردبوو بۆ وەرگرتنی یەکێک لە پۆستەکان و 11 کەس دەرچوون لە پڕۆسەکەدا دوای دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان کە بۆ یەکەم جارە دوو نوێنەری (ی ن ک ) دەنگی پێویست بەدەستدەھێنن لە دەنگدانەکەدا، لە زانکۆی سلێمانی د. (دیمەن فەرەج) وەک جێگری سەرۆک بۆ چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆکانی عیراق ھەڵبژێردرا و لە زانکۆی کۆیەش د. زەینەب پۆستی ئەندامێتی پێبرا ، دوای ھەڵبژاردنەکەش ھەر یەک لە نوێنەرە دەرچووەکان سوپاسی بۆردی وەرزشی (ی ن ک ) و (سەرتیپ عەلی ) یان کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامی کاندیدەکان لە پڕۆسەکەدا و ئەم ھەنگاوەی لێپرسراوی بۆردیان بە گرنگ ناوبرد بۆ بەھێزبوون و یەکگرتوویی کادرە وەرزشییەکانی یەکێتی لە کوردستان و عیراقیش بە گشتی. راگەیاندنی بۆردی وەرزشی (ی ن ک )

راگەیاندنی بۆردی وەرزشی (ی ن ک )

 

 

#بۆردی وەرزشی (ی ن ک )

بابەتە پەیوەندیدارەکان