سەرۆک بافڵ پێشوازی لە هەڤاڵ پۆڵا شەهید سیروان تاڵەبانی دەکات

08:08 - 2023-10-22
کوردستان
257 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە هەڤاڵ پۆڵا شەهید سیروان تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی پۆڵا شەهید سیروان تاڵەبانی کرد کە لە رابردوودا بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار و بەرپرسیارێتییەکانی لە مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە بەجێگەیاندووە. وتیشی، رابردووی پڕ لە سەروەریی ئێوە و خانەوادەکەتان لەپێناوی کوردستاندا مایەی شانازیی ئێمەیە و بەرز دەینرخێنین.

لە بەرامبەردا پۆڵا شەهید سیروان تاڵەبانی سوپاسی پشتیوانی و پشتگیرییە بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵی کرد و جەختیکردەوە، هەموو هەوڵێکیان لەپێناوی یەکێتی ناو یەکێتی، خزمەتکردنی رێبازی شەهیدان و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی یەکێتی دەبێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان