كۆڕێك بۆ كتێبـی (هەقیقەت لە هزری مندا)

09:14 - 2022-05-22
ڕاپۆرت
765 جار خوێندراوەتەوە

هەولێر: رەوەست نەوزاد

دوێنێ، ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، كۆڕێكی بۆ نووسەر سەعدی عەلی بۆ بڵاوكردنەوە و خستنەڕووی كتێبـی (هەقیقەت لە هزری مندا) رێكخست.
لە كۆڕەكەدا كە ژمارەیەك لە نووسەر و رۆژنامەنووس و شاعیر و چالاكوانی مەدەنی ئامادەبوون، نووسەر باسی لە ناوەڕۆكی كتێبەكە كرد و وتی: ناونیشانی كتێبەكەم و ناوەڕۆكەكەی ئاشكرایە و پەیوەندیی بەو شتانەوە هەیە كە خودی خۆم بڕوام پێیان هەیە و وای بۆ دەچم كە راستن، مەرجیش نییە ئەوەی لە كتێبەكەدا ئاماژەم پێكردووە لای خەڵك بەوشێوەیە بێت و هاوڕامبن، وتیشی: لە سەرەتادا دوودڵ بووم لەوەی چۆن بتوانم كتێبێكی لەو شێوەیە پێشكەشی خوێنەران بكەم، بەڵام دواتر بڕیارمدا و بڵاومكردەوە.
لە كۆتاییشدا ئامادەبووان راو سەرنجەكانیان لەسەر كتێبەكە خستەڕوو.

#ساڵۆنی لاپەرە نۆ

بابەتە پەیوەندیدارەکان