نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە لە مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد دەکات

08:47 - 2023-10-28
جیهان
283 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی رێکخراوەکە، سەرسوڕمان و نیگەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانی سەبارەت بە خێرایی گەشەسەندنی زیرەکی دەستکرد راگەیاند.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لە مەترسییەکانی گەشەسەندنی زیرەکی دەستکرد، ئەنجومەنێکی 39 کەسیان لە پسپۆڕانی ئەو بوارە پێکهێناوە. باسی لەوەشکرد، زیرەکی دەستکرد مەترسی لەسەر مافی مرۆڤ و مافی تاکەکەس دروست دەکات بۆیە ئەنجومەنەکە تاکو هاوینی 2024 سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی ورد دەبن و دواتر رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوبارەیەوە بڕیار دەدات.

سەرچاوە: DW

بابەتە پەیوەندیدارەکان