دیواری ئامەد

10:47 - 2023-10-29
دووتوێ
228 جار خوێندراوەتەوە

شاری ئامەد یان دیاربەکر یەکێکە لە شارە گەورەکانی کوردستانی باکوور و ژمارەی دانیشتوانی دوو ملیۆن کەس دەبێت، مێژووی دروستبوونی بۆ هەشت هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، لەناو ئەو شارە لە سەردەمێکی زووە وە دیوارێک هەیە کە تائێستا مێژووەکەی دیاری نەکراوە کەی دروستکراوە، بەڵام لە سەدەی  14 دا رۆمانییەکان نۆژەنیان کردۆتەوە و کردویانە بە حەوشی گەورەی شارەکە، ئەم دیوارە لە 2015 ەوە چۆتە ناو لیستی شوێنە کەلەپورییەکانی رێکخراوی یونیسکۆ و ساڵانە خەڵکێکی زۆر لە هەموو جیهانەوە سەردانی دەکەن.
دیواری ئامەد بەدیزاینێکی زۆر جوان و پتەو دروستکراوە و درێژییەکەی 5500 مەتر و بەرزییەکەی 10 تا 12 مەتر دەبێت،  82 بورجی بەسەرەوەیە و چوار دەرگای هەیە، هاوشێوەی دیوارەکەی چین ئێستا بۆتە شوێنێکی مێژوویی دێرین و چەندین ئیمپراتۆریەت و شارستانیەتی تێدا ژیاوە .

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان