ئا: لە فارسییەوە/ هاوار نه‌سره‌دین
2-1
رۆبه‌رت ده‌نیرۆ ئه‌و ئه‌كته‌ره‌یه كاتێك لێیان پرسی گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین ئه‌كته‌ر ئیشت له‌گه‌ڵدا كردووه، كێیه؟ له وه‌ڵامدا وتی خۆم. ده‌نیرۆ یه‌كێكه له ئه‌كته‌ر هه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كانی مێژووی سینه‌ما و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ناوازه‌ی هه‌یه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك نهێنی له ژیانی تاكه‌كه‌سی ده‌نیرۆدا هه‌یه و هه‌موو كه‌س نایانزانێت. ئه‌و نهێنییانه‌ش ئاماژه‌ن بۆ كۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر پڕۆژه و خولیا تاكه‌كه‌سییه‌كانی. به‌شێك له‌و فاكت و رووداوانه‌ی له ژیانی ده‌نیرۆدا هه‌یه، به ته‌نیا به‌لای بینه‌رانی سینه‌ما و بینه‌رانی خودی ده‌نیرۆوه جێی بایه‌خ نییه، به‌ڵكو بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی جێی بایه‌خ و گرنگییه. چونكه ئه‌و به‌سه‌رهات و رووداوانه ده‌توانن بۆ خه‌ڵكانی تر ببنه سه‌رمه‌شق و نموونه. هه‌روه‌ها ده‌توانرێ له سۆنگه‌ی ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتووه‌وه سه‌یری ده‌نیرۆ نه‌كرێ به‌ڵكو ده‌توانین له روانگه‌ی مرۆڤ و كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووه‌وه سه‌یری بكه‌ین. له راستیدا ئه‌گه‌ر مرۆڤ وانه له كه‌سه گه‌وره و كاریگه‌ره‌كان وه‌رنه‌گرێت ئه‌وا كه‌سه بچووكه‌كانی سۆسیاڵ میدیا ده‌كاته سه‌رمه‌شق، ئه‌وه‌ش بووه‌ته چاره‌نووسی مرۆڤی ئێستا.
رۆبه‌رت ده‌نیرۆ له‌و كه‌سانه‌یه به‌ده‌گمه‌ن رازی ده‌بێت چاوپێكه‌وتنی میدیایی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌گه‌ریش رازی ببێت، ئه‌وا رێگه به پرسیار سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌ت و كه‌سێتی خۆی نادات. كاتێك له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا رۆژنامه‌نووسێك ره‌زامه‌ندی ده‌نیرۆی بۆ چاوپێكه‌وتنێك به‌ده‌ستهێنا، ده‌نیرۆ لیستێك داواكاری و مه‌رجی بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كه دانا. بابه‌ته‌كانی وه‌ك ئایین و سیاسه‌ت و پرسه خێزانییه‌كان و مه‌یلی ده‌نیرۆ بۆ شه‌راب خواردنه‌وه ئه‌و بابه‌تانه بوون كه نه‌ده‌بوو رۆژنامه‌نووسه‌كه پرسیاریان له‌باره‌وه بكات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌نیرۆ حه‌زی له شێوازی مامه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كه نه‌بێ، ئه‌وا له‌نیوه‌دا چاوپێكه‌وتنه‌كه جێیده‌هێڵێت.
رۆبه‌رت ده‌نیرۆ له ساڵی 1943 له شاری نیویۆرك له‌دایكبووه، به‌ڵام باپیری باوكی ئیتالی بووه و ساڵی 1887 له ئیتالیاوه چووه‌ته ئه‌مریكا. نازناوه راستییه‌كه‌ی دێ‌نیرۆ بووه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی باپیرییه‌وه له گۆكردنی نازناوه‌كه‌ی خۆی، گۆڕاوه بۆ ده‌نیرۆ. زۆربه‌ی ئه‌و ئیالیایانه‌ی له‌و كاته‌دا كۆچیان ده‌كرد بۆ ئه‌مریكا، له چینێكی ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوون، به‌ڵام رۆبه‌رت ده‌نیرۆ دایك و باوكێكی هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیری هه‌بوو. دایك و باوكی شێوه‌كار و هونه‌رمه‌ندبوون. به‌تایبه‌تی باوكی شێوه‌كارێكی ته‌عبیری به‌ناوبانگ بوو. هه‌ڵبه‌ته په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو هاوسه‌ره زۆر درێژه‌ی نه‌كێشا و له ته‌مه‌نی دوو ساڵه‌ی رۆبه‌رتدا، دایك و باوكی له‌یه‌ك جیابوونه‌وه. هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌یله سێكسییه‌كانی باوكی ده‌نیرۆ. رۆبه‌رت لای دایكی و له گه‌ڕه‌كێكی ئیتالیایی له نیویۆرك گه‌وره بوو. ڤێرجینیا دایكی ده‌نیرۆ، بۆ گه‌وره‌كردنی كوڕه‌كه‌ی زۆر ماندوو ده‌بوو، رۆژانه چه‌ندین سه‌عات له چاپخانه‌یه‌كدا تایپ و پیتچنی ده‌كرد. گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی باوكی زۆر دوور نه‌بوو له ماڵی ده‌نیرۆوه و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ باوكی‌دا هه‌بێت و كاتێكی زۆر پێكه‌وه به‌سه‌ربه‌رن. ئه‌و كوڕ و باوكه زۆر حه‌زیان له بینینی فیلم بوو، زۆربه‌ری كاته‌كانیان پێكه‌وه به‌سه‌یركردنی فیلم ده‌برده‌سه‌ر. له قۆناغی منداڵی‌دا، رۆبه‌رت ژماره‌یه‌ك هاوڕێی هه‌بوو، به بۆنه‌ی روخسار و ره‌نگپه‌ڕیوه‌كه‌یه‌وه، ناووناتۆره‌ی تایبه‌تیان لێ ده‌نا، كه هه‌مووجار ده‌نیرۆ ئه‌و ناووناتۆره‌یه‌ی پێخۆش نه‌بوو.
ده‌نیرۆ له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا رۆڵی بینی
رۆبه‌رت ده‌نیرۆ له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا و بۆ یه‌كه‌مجار له شانۆیه‌كی منداڵاندا رۆڵی گێڕا. شانۆییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای چیرۆكی ئه‌فسانه‌ی شاری ئۆز ده‌رهێنرا بوو. رۆبه‌رتیش رۆڵی شێرێكی ترساوی ده‌گێڕا. هێنده جوان رۆڵی گێرا، دایكی بڕیاریدا كوڕه‌كه‌ی بنێرێته په‌یمانگه‌یه‌كی هونه‌ر و مۆسیقا. هه‌رچه‌نده رۆبه‌رت كوڕێكی شه‌رمن بوو، به‌ڵام پیشه‌ی ئه‌كته‌ریی به رێگه‌یه‌ك لێكده‌دایه‌وه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و شه‌رمنییه‌دا. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ی بۆ سینه‌ما هه‌یبوو، له ته‌مه‌نی 16 ساڵی وازی له خوێندن هێنا و به دوای ئه‌كته‌ریدا رۆیشت.
ده‌نیرۆ له ستۆدیۆی ئێچ بی و چه‌ند ستۆدیۆیه‌كی تره‌وه ده‌ستی به فێربوونی پیشه‌ی نواندن كرد و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی تایبه‌ت و به‌ناوبانگه‌وه راهێنرا. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شێوازێكی تایبه‌تی نواندن ده‌ستی به‌و راهێنانانه كرد. هاوكات له‌سه‌ر شێواز و قوتابخانه‌ی هاوشوناسبوون، كه شێوازێكی تایبه‌تی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاته راهێنرا و تاكو ئێستاش یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی شێوازی هاوشوناسبوون له هونه‌ری نواندندا. شێوازی هاوشوناسبوون له هونه‌ری نواندندا ئه‌كته‌ره‌كه هه‌وڵده‌دات ورده‌كارییه‌كانی ناخ و بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی له نواندنه‌كه‌یدا هاوشێوه‌ی ئه‌وان بجووڵێته‌وه و لاساییان بكاته‌وه. به مانایه‌كی تر ئه‌كته‌ر هه‌وڵده‌دات شوناسی خۆی بگۆڕێت بۆ شوناسی ئه‌و كه‌سه‌ی كه رۆڵه‌كه‌ی ده‌گێڕێت یان ئه‌كته‌ر جووڵه و ده‌روونی خۆی به جۆرێك ئاماده ده‌كات، كه بتوانێت رۆڵی كه‌سێكی تر بگێڕێت. هه‌ر بۆیه رۆبه‌رت ده‌نیرۆ له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا و دوای ماوه‌یه‌ك له‌و خولانه‌ی تێیدا راده‌هێنرا، كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی گرنگ و بنه‌مایی فێرببوو بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له رۆڵگێراندا سوودیان لێ ببینێت و پاشان رووبه‌ر و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سینه‌مایی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات.
ده‌نیرۆ كه‌سێكی نه‌ناسراو بوو
له یه‌كه‌م ئه‌زموونیدا، ساڵی 1963 له فیلمێكدا رۆڵی گێرا به ناوی زه‌ماوه‌ند و له‌لایه‌ن برایان دی پاڵماوه ده‌رهێنرا، به‌ڵام دوای شه‌ش ساڵ نمایش كرا. ده‌نیرۆ له‌و فیلمه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار شایسته‌یه‌كی دارایی به هۆی رۆڵگێرانه‌وه وه‌رگرت، كه ته‌نیا 50 دۆلار بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌نیرۆ كه‌سێكی نه‌ناسراو بوو، ته‌نانه‌ت له‌كاتی نووسینی ناوه‌كه‌یدا به هه‌ڵه ناویان له‌سه‌ر فیلمه‌كه نووسیوه.
یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ده‌نیرۆ فیلمی (Bloody Mama-1970) بوو. چه‌ند ساڵێك دواتر و له چاوپێكه‌وتنێكدا، رۆبه‌رت ده‌نیرۆ سه‌باره‌ت به‌و رۆڵه‌ی له‌و فیلمه‌دا گێڕابووی، وتوویه‌تی له كاتی پشووه‌كاندا له‌ناو قه‌برێكدا نووستووه بۆ ئه‌وه‌ی به جوانی بتوانێت رۆڵه‌كه‌ی بگێڕێت. له‌ئاكامدا ئه‌و فیلمه بووه پڕ بینه‌رترین فیلمی ساڵ، به‌ڵام نه ره‌خنه‌گران دانیانپێدانا و نه بینه‌رانیش حه‌زیان لێی بوو.
توانی له خودی جاك لامۆتای پاڵه‌وانی بۆكسێن بباته‌وه
جارێك له ده‌نیرۆ ده‌پرسن خۆشه‌ویستترین یان تایبه‌تترین رۆڵ به‌لای خۆیه‌وه كامه‌یه، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت رۆڵی جاك لامۆتای بۆكسوه‌شێن له فیلمی (گای هار- 1980) رۆڵێكی قورس و تایبه‌ت بووه. چونكه بۆ رۆڵ بینین له‌و فیلمه‌دا ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی زۆری هاتووه‌ته‌ڕێ. بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی به جوانی رۆڵه‌كه‌ی بگێڕێت، مانگێك به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر یاری بۆكسێن راده‌هێنرا. خودی جاك لامۆتا ماوه‌یه‌ك راهێنه‌ری بووه تاكو به جوانی بتوانێت رۆڵه‌كه‌ی بگێڕێت. ده‌نیرۆ هێنده رۆچووبووه ناو یاری بۆكسێنه‌وه، له دوو یاریی راهێنان توانی له خودی جاك لامۆتای پاڵه‌وانی بۆكسێن بباته‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ندین هه‌فته و به به‌رده‌وامی ده‌چووه یاری قورس و جیم بۆ ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی جه‌سته‌ی هاوشێوه‌ی یاریكه‌ره‌كانی بۆكسێن گه‌وره و به‌هێز بێت. ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌پێناوی رۆڵگێڕانه‌كه‌یدا بوو. هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆڵی جاك لامۆتای ده‌گێڕا و لامۆتا له قۆناغێكی ژیانیدا ده‌ستی له‌خۆی به‌ردابوو و هیچ وه‌رزشی نه‌ده‌كرد و قه‌ڵه‌و ببوو، ده‌نیرۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هاوشێوه‌ی لامۆتا بێت، پێویست بوو خۆی قه‌ڵه‌و بكات. هه‌رچه‌نده پزیشكه‌كان ئه‌وه‌یان به ترسناك ئه‌ژماركرد و پێیان وابوو قه‌ڵه‌وبوون له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به به‌رنامه، ئه‌گه‌ری مردن زیاد ده‌كات، به‌ڵام ده‌نیرۆ له ماوه‌ی چوار مانگدا تاكو توانی پاستا و مه‌عكه‌رۆنی و دۆندرمه‌ی خوارد بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌و ببێ. له ئاكامدا 30 كیلۆی كێشی زیادی كرد و زیاتر له شێوه‌ی لامۆتا له‌و قۆناغه‌ی ژیانی نزیك بووه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌نیرۆ بۆ رۆڵگێڕان له فیلیم (گه‌رووی تۆقاندن- 1991) پێنج هه‌زار دۆلاری دا به ددانسازێك بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی تایبه‌ت و به‌و جۆره‌ی خۆی ده‌یه‌وێ، ددانه‌كانی بشكێنێت. دواتریش 20 هه‌زار دۆلاری تری دا بۆ ئه‌وه‌ی ددانه‌كانی چاك بكرێته‌وه. پاشان فیلمه‌كه به بودجه‌یه‌كی 35 ملیۆن دۆلارییه‌وه به‌رهه‌مهێنرا و توانی به بڕی 189 ملیۆن دۆلار ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت. به‌هۆی ئه‌و فیلمه‌وه، رۆبه‌رت ده‌نیرۆ بووه به‌ربژێری خه‌ڵاتی گۆڵدن كڵوب بۆ باشترین ئه‌كته‌ری پیاو. ده‌نیرۆ بۆ رۆڵگێڕان له‌و فیلمه و بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه بێت كه گێچه‌ڵی سێكسی ده‌گێڕن و ببێته هاوشێوه‌ی تاوانبارێك، به ره‌نگی گیایی كه دزه ده‌كاته جه‌سته‌وه، هه‌موو له‌شی خۆی به خاڵ داپۆشی.
ده‌نیرۆ بۆ رۆڵگێڕان له فیلمی (نیویۆرك نیویۆرك- 1977) كه له‌لایه‌ن مارتن سكۆرسیسه‌وه ده‌رهێنرا و له فیلمه‌كه‌دا ده‌بوو ده‌نیرۆ رۆڵی میوزیكژه‌نێكی سه‌كسیفۆن بگێڕێت. هه‌مووان سه‌ریان سووڕما چۆن ده‌نیرۆ ته‌نیا له ماوه‌ی سێ مانگدا توانیویه‌تی فێری ژه‌نینی ئه‌و ئامێره بێت. ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه كرد تاكو باوه‌ڕ به بینه‌ران بهێنێت كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه میوزیكژه‌نی سه‌كسیفۆنه. مارلۆن براندۆی ئه‌كته‌ری به ناوبانگ وتوویه‌تی ته‌نانه‌ت خودی رۆبه‌رت ده‌نیرۆ خۆشی نازانێت چه‌نده به‌هره‌ی هه‌یه و چه‌نده به‌هره‌مه‌نده. ئه‌وه‌ش پێگه گه‌وره‌كه‌ی ده‌نیرۆ ده‌سه‌لمێنێت له‌ناو سینه‌مای ئه‌مریكا و جیهاندا.
سه‌رچاوه: یوتوب
بیوگرافی و حقایق عجیب رابرت دنیرو- آ‌رش مووی