ئا: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
رۆژی 30/9/2023 نووسه‌ر و رۆماننووسی سوری خالید خه‌لیفه له ته‌مه‌نی 59 ساڵیدا و به ته‌نها له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی مرد. ئه‌م نووسه‌ره ته‌نها نووسه‌رێكی سوری ئاسایی نه‌بوو، رۆمانه‌كانی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكیان به‌ده‌ستهێنابێت له نێوه‌نده ئه‌ده‌بییه‌كه‌دا، به‌ڵكو نووسه‌رێك بوو قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی خه‌می وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو، باوه‌ڕی ته‌واوی به مه‌سه‌له‌ی خه‌باته‌كه‌ی خۆی و پره‌نسیپه‌كانی تا سه‌ر ئێسقان هه‌بوو و به‌هه‌ڵوێسته به‌ره‌نگارییه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر رژێمی به‌عس له سوریا ناسرا بوو.
خالید خه‌لیفه له 1/1/ 1964 له یه‌كێك له ناوچه‌كانی باكووری سوریا له‌دایكبووه، له ساڵی 1988 دا كۆلێژی یاسای ته‌واو كردووه و هه‌ر له سه‌رده‌می لاوییه‌وه ئه‌ندامی یانه‌ی ئه‌ده‌بی كۆلێژه‌كه‌ی بووه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا شیعر و چه‌ندین بابه‌تی ئه‌ده‌بی دیكه و چه‌ند فیلمێكی نووسیوه و دواتر له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا گۆڤاری "ئه‌لف" یان ده‌ركردووه. یه‌كه‌م رۆمانی به ناونیشانی"پاسه‌وانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن" بڵاوكردۆته‌وه و دووه‌م رۆمانی به ناونیشانی"تیانووسه‌كانی قڕبات " بڵاو كردۆته‌وه ، رۆمانی سێهه‌می ئه‌م نووسه‌ره رۆمانی"ستایشی رق"بوو كه له ساڵی 2008 دا بڵاوی كرده‌وه و سه‌رنجی هه‌موو میدیاكانی جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشا و وه‌رگێڕدرایه سه‌ر زمانه‌كانی فه‌ره‌نسی و ئیتالی و ئه‌ڵمانی و نه‌رویجی و ئینگلیزی و ئیسپانی و گه‌یشته نێو شۆرت لیستی خه‌ڵاتی جیهانی رۆمانی عه‌ره‌بی له خولی یه‌كه‌میدا له ساڵی 2008دا.
شایانی باسه خالید خه‌لیفه ماوه‌ی (13) سیانزه ساڵ سه‌رقاڵی نووسینی رۆمانی سێهه‌می بوو هاوكات هه‌مان ئه‌م رۆمانه‌ی له 6-3-2023 ناوزه‌د كرا بۆ خه‌ڵاتی رۆژنامه‌ی ئیندیپێنده‌نت وه‌ك تاكه رۆمانی عه‌ره‌بی هه‌ڵبژێردراو بۆ خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی خه‌یاڵی بیانی. له ساڵی 2013 یشدا خالید خه‌لیفه خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوزی بۆ رۆمان وه‌رگرت كه به‌رزترین خه‌ڵاته له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا له‌پای نووسینی رۆمانی"چێشتخانه‌كانی ئه‌م شاره چه‌قۆی تێدانییه" له ساڵی 2016دا یه‌كێك له نایابترین رۆمانه‌كانی نووسه‌ر بڵاوبووه‌وه كه رۆمانی"مردن كارێكی سه‌خته" بوو له هه‌موو جیهانی عه‌ره‌بیدا ده‌نگ و سه‌دایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو. له ساڵی 2019 یشدا رۆمانی "كه‌س نوێژی له‌سه‌ر نه‌كردن"ی بڵاوكرده‌وه و بووه جێگای بایه‌خ و ئاماژه‌پێدانی كه‌ناڵه میدیاییه بیانییه‌كانی جیهان له‌م دواییه‌دا. دواكاری نووسه‌ریش كه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوودا بڵاویكرده‌وه كتێبێك بوو به‌ناونیشانی"هه‌ڵۆیه‌ك له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی ته‌نیشتمانه‌وه" كه یاداشتانه‌مه‌ی تایبه‌تی خودی نووسه‌ره.
هاوكات له‌گه‌ڵ نووسینی رۆمان‌دا خالید خه‌لیفه چه‌ندین كاری ئه‌ده‌بی دیكه و درامای سه‌ركه‌وتووی نووسیوه كه به‌ناوبانگترینیان درامای"العراب"ه. خالید خه‌لیفه له هه‌ندێك ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی سوریدا به "سوارچاكی رۆمانی سوری "ناوده‌برێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رۆمان له‌لای ئه‌و وه‌كو مه‌یدانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه بوو تێیدا گوزارشتی له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له و مافه‌كانی مرۆڤایه‌تی به‌بێ ترس و شاردنه‌وه ده‌رده‌بڕی و تاكو دوا رۆژه‌كانی ژیانی له نووسینه‌كانیدا خه‌می سوریای هه‌ڵگرتبوو و منداڵییه ونبووه‌كه‌ی خۆی ده‌لاوانده‌وه. ماوه‌ته‌وه بڵێین مه‌رگ و ماڵئاوایی خالید خه‌لیفه به وێنه‌ی هه‌موو مرۆڤه جوان و ئازا و راستگۆكانی جیهان زۆرخه‌مبار و دڵته‌زێن بوو به‌پێی لێدوانه‌كه‌ی رۆژنامه‌نووس یه‌عروب ئه‌لعیسا بۆ كه‌ناڵی فرانس 24 كه ده‌ڵێت:
"زۆرمان ته‌له‌فۆن بۆ كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یمان كرد بینیمان خالید به‌ته‌نها له‌سه‌ر قه‌نه‌قه‌كه‌ی ماڵی خۆی مردووه."
سه‌رچاوه:
www.youm7.com