چیرۆكنووس و رۆماننووس محه‌مه‌د مه‌ولود مه‌م، داهێنه‌رێكی بێوێنه‌یه له چیرۆك و رۆمانی كوردیدا كه وه‌كو پێویست له‌سه‌ری نه‌نووسراوه و چیرۆك و رۆمانه‌كانی تیشكیان نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌م فه‌رامۆشكردنه‌ش نه‌بۆته هۆی ئەوەی ئه‌م گه‌وهه‌ره به‌نرخه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی نه‌دره‌وشێته‌وه و دڵ و ده‌روونی خوێنه‌ری كورد رۆشن نه‌كاته‌وه. خوێنه‌ری كورد له‌هه‌ر رۆژگارێكدا ده‌قه‌كانی مه‌م بخوێنێته‌وه هه‌ست ده‌كات چ داهێنه‌ری گه‌وره له پشتیانه‌وه وه‌ستاوه. ته‌نیا رۆمانی رێگای مه‌م به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی بۆ هه‌میشه به نه‌مری له ئه‌ده‌بی كوردیدا بمێنێته‌وه. لێره‌دا كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ژیاننامه و به‌رهه‌مه‌كانی مه‌م بڵاوده‌كه‌ینه‌وه به‌و هیوایه‌ی له داهاتوودا به‌درێژی به‌سه‌ری بكه‌ینه‌وه.
چیرۆكنووس و رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د مه‌ولود مه‌م له 23/2/1926 له شه‌قڵاوه له‌دایكبووه. له هه‌ولێر خوێندنی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی ته‌واو كردووه. له سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كان تا ساڵی 1969 به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر بووه. دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (هه‌ولێر) بووه كه یه‌كه‌م گۆڤار بوو به ناوی ئه‌م شاره‌وه ده‌ربچێت.
له سه‌ره‌تای ساڵانی چله‌كاندا به شیعر ده‌ست به نووسین ده‌كات دواتر به‌رده‌وامی به كاری ئه‌ده‌بی ده‌دات و رێچكه‌ی چیرۆك ده‌گرێت، له ساڵانی په‌نجاكاندا یه‌كه‌م چیرۆكی خۆی به ناوی (په‌نجافلس) بڵاوده‌كاته‌وه كه یه‌كه‌م چیرۆكنووسی كورد بوو گرێی له چیرۆكی كوردیدا به‌كارهێنا. له زۆر گۆڤار و رۆژنامه‌ی كوردی بابه‌تی هه‌بووه. بۆنموونه له‌مانه‌دا: (هیوا، بڵێسه، شه‌فه‌ق، ده‌فته‌ری كورده‌وای ....هتد.)
له به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی:
1- به‌رگی یه‌كه‌می چیرۆكه‌كانی مه‌م له ساڵی 1970 چاپكراوه.
2 -به‌رگی دووه‌می چیرۆكه‌كانی مه‌م له ساڵی 1984 چاپكراوه.
3 -گوڵه‌به‌ڕۆژه كۆمه‌ڵه چيرۆكێكی منداڵانه كه له‌گه‌ڵ (ئافه‌رین خانی) هاوسه‌ری نووسیوێتی.
4 -نۆڤڵێتی پایزه خه‌ون.
5 -رۆمانی رێگا.
6 -كاروان و سه‌گوه‌ڕ.
7 -نامه‌كانی مه‌م
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له چاپ نه‌دراون ئه‌مانه‌ن:
1- شانۆگه‌ری خاڵۆی رێبوار.
2- شانۆگه‌ری پلان.
ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد بووه.
ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر و تا كۆچی دوایی ئه‌ندامی فه‌خری یه‌كێتیی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه.
له رێكه‌وتی7/5/1987 له شاری به‌غداد به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه.
سه‌رچاوه: هه‌ولێری جاران.