ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەکدا، نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق رایگەیاند، سیستانی ئیدانەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات، هاوکات هۆشداریی لە فراوانبوونی شەڕەکەش دەدات.
لە راگەیاندڕاوەکەدا هاتووە، هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، هەموو پێوەرە ئایینی و یاسا ئەخلاقییەكانی تێپەڕاندووە، دەكرێت لێكەوتەی زۆر خراپتری بۆ ناوچەكە لێبكەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر هەیە رەوشەكە بە تەواوەتی لە كۆنترۆڵ دەربچێت، ئەوەش زیانی بۆ هەموان دەبێت بەبێ جیاوازی.
سستانی داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهان بەتایبەتی وڵاتانی ئیسلامی كردووە، هەموو هەوڵێك بدەن بۆ راگرتن و كۆتاییهێنان بە شەڕ، هەروەها، بەپێی بنەما نێودەوڵەتییەكان چارەسەرێكی ئاشتیانە بۆ دۆسێی ئەتۆمیی ئێران بدۆزنەوە.