وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:
ئاوات حەسەن ئەمین
هارۆڵد پنتەر، لەساڵی 1930 لە لەندەن لەدایکبووە. شاعیر و شانۆنامەنووسە و خاوەنی نزیکەی 30 دەقی شانۆییە. هەروەها ئەکتەری شانۆیە و دەرهێنەریشە، نووسەری سیناریۆی تەلەفزیۆنییە و لە بواری دەرهێنانیشدا کاری کردووە، خاوەنی چەندین دەقە و دەقی کەسانی تریشی ئامادەکردووە بۆ نمایش و دەرهێنان. چالاکوانێکی بواری کایە سیاسییەکان بووە و بە چەپخواز ناسراوە. لەلای زۆربەی نووسەران بە یەکێک لە کۆڵەکە دیارەکانی بواری درامای بەریتانیا، لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا، دادەنرێت. لە 26ی دیسێمبەری 2008، بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
لە ساڵی 2005 خەڵاتی نۆبڵی پێ بەخشرا، لەپای ئەوەی شانۆنامەکانی بەگژ زۆرداریی دا دەچووەوە.
خانە شێرپەنجەییەکان
خانە شێرپەنجەییەکانی ئەوکەسەی
لە بیری چووبووەوە بمرێ
پەرستارێک
لە نەخۆشخانەی ماردسۆنی شاهانە
بیری چووبووەوە چۆن بمرێت
بۆیە ژیانە بە ئازارەکەی درێژ بووبووەوە.
من و شێرپەنجەکەم بە تووندی لە جەنگداین
هیوامان وایە بەیەکەوە بمرین
من دەمەوێت شێرپەنجەکەم
بەمردوویی ببینم.
شێرپەنجە بیری دەچێتەوە بمرێ
وەلێ نەخشە بۆ مردنی من دەکێشێ
بەڵام من بیرم دەکەوێتەوە چۆن بمرم.
هەرچەندە هەموو شایەتەکانم مردوون!
وەلێ بیرمە چییان دەوت،
لەبارەی ئەو شێرپەنجەیەی
هەموویانی کوێر و گەمژە کرد،
بردنیەوە بۆ پێش لەدایکبوونیان.
ئەوەی شێرپەنجە هێنای
ئەو خانە رەشانە وشک دەبن و دەمرن،
تۆش بەخۆشییەوە گۆرانی دەچڕیت و
سەردەکەوی.
ئەو بەهێواشی بڵاو دەبێتەوە،
تۆش پێی نازانی
چونکە ئەو قسە ناکات.
سەرچاوە:قصائد من شعراء جائزه نوبل
إختارها و ترجمها د. شهاب غانم، مارس 2009