بەرهەمی ئاژەڵیی یان رووەکیی؟

11:29 - 2023-11-05
دووتوێ
223 جار خوێندراوەتەوە
#پێویستە سیستەمی خۆراکمان جۆراوجۆر بێت و پڕبێت لە سەوزە و بەرهەمە رووەکییەکان

لەسەر سیستەمی خۆراکی مرۆڤ لەم ساڵانەی دواییدا رەوتێک دروست بووە بەناوی رەوتی « رووەکی»  کە بە زانست دەیسەلمێنێت خواردنە رووەکیەکان بۆ جەستەی مرۆڤ بەسوودترن لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان، بە پێچەوانەشەوە رەوتی بەرامبەر پاساو دەهێننەوە کە گۆشت و بەرهەمی ئاژەڵان زۆر بەسوودن بۆ مرۆڤ و نابێت دەستبەرداریان ببین.

پرۆتینی رووەکی نەک ئاژەڵیی
تازەترین توێژینەوەی ئەڵمانی ئەوەیە دەیسەلمێنێت گۆشتخۆرەکان تەمەنیان زۆر کەمترە لەوانەی رووەکخۆرن، چونکە ئەو پرۆتینەی لە رووەکەوە دەست دەکەوێت زۆر بەسوودترە لە بەرهەمەکانی ئاژەڵ، ئەو زانایانە روونیانکردۆتەوە ئەو پرۆتینەی لە بەرهەمە رووەکیەکاندا هەیە هەمان پێکهاتەیەی تێدایە کە لەهی ئاژەڵاندا هەیە و جەستەی مرۆڤ زۆر پێویستی پێی هەیە، توێژینەوەکە لەسەر 2400 حاڵەت کراوە و دەرکەوتووە رێژەی مردن زۆر زیاترە لەوانەی پرۆتینی ئاژەڵیان خواردووە لەوانەی رووەکین و پشت بە بەرهەمە رووەکیەکان دەبەستن بۆ بەدەستهێنانی پرۆتین، داتاکان دەریانخستووە رێژەی دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان لەنێو هی خۆراکە ئاژەڵییەکان زیاترە وەک لە رووەکیەکان.
توێژینەوەکەی سەنتەری شێرپەنجەی ئەڵمانی DKFZ سەلماندویەتی چەندە پرۆتینی ئاژەڵیی لە جەستەی مرۆڤ زیاد بکات ئەوەندە زیاتر مەترسی مردن زیاتر دەبێت، بۆیە رێنمایی ئەوە دەدەن دەستبەرداری گۆشت ببین، چونکە سەرچاوەی سەرەکی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و جەڵتەی دڵ و شێرپەنجە و شەکرەن بەپێچەوانەشەوە رووەکخۆرەکان بە دەگمەن تووشی ئەم نەخۆشیانە دەبن، بەگشتی واباشترە سیستەمی خواردنەکانمان جۆراوجۆر بێت و پڕبێت لە سەوزە و بەرهەمە رووەکییەکان ئەگەر کەمێک گۆشتیشی تێدابێت با ماسی یان سنگی مریشک بێت.
سەرچاوە: DW

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان