حەیان عەبدولغەنی: ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ هەرێم کراوە بۆ ماوەی یەک ساڵە

01:01 - 2025-08-06
عیراق
42 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەی نەوتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن و بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتووەتە 130 هەزار بەرمیلی رۆژانە، رێککەوتوون رۆژانە 80 هەزار بەرمیل نەوتیان رادەست بکرێت و ئەو 50 هەزار بەمیلەی دەمێنێتەوە، بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەبێت.

حەیان عەبدولغەنی دەڵێت، ئەو رێککەوتنەی کراوە بۆ ماوەی یەک ساڵە و تا تەمموزی 2026  بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆ یان سبەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەکەن.

وەزیری نەوتی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەپێی پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق، بڕی هەناردەی نەوتی هەرێم، قۆناغ بە قۆناغ  بەرزدەبێتەوە بۆ 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان