كێن ئەوانەی دەنگ بۆ براوەی باڵۆن دۆر دەدەن؟
بۆ براوەی باڵۆن دۆر، 100 رۆژنامەنووسی جیهانیی كە نوێنەرایەتیی یەكەم تا 100 –ەمین وڵات دەکەن لە دوا پۆلێنی فیفادا بۆ هەڵبژاردەكانی جیهان، دەنگ بۆ براوەی باشترینەكانی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ دەدەن، لەنێویاندا براوەی باڵۆن دۆر بەمشێوەیە:
* 41 رۆژنامە نووسی ئەوروپا.
* 22 رۆژنامە نووسی ئەفریقا.
* 15 رۆژنامە نووسی ئاسیا.
* 10 رۆژنامە نووسی ئەمریكای باشوور.
* 11 رۆژنامە نووسی ئەمریكای باكوور.
* 1 رۆژنامە نووسی ئۆقیانیا.