هۆزێک داوای قەرەبوو لە ئەڵمانیا دەکاتەوە

11:30 - 2023-11-05
دووتوێ
188 جار خوێندراوەتەوە

لە ساڵانی نێوان 1904 تا  ئیمپراتۆریەتی ئەوسا1908  ئەڵمانیا وڵاتی نامبیای داگیرکردووە، ژمارەیەک هۆز و تیرەی باشووری ئەو وڵاتە هەوڵیانداوە بەرامبەریان بووەستنەوە، بۆیە لەلایەن سوپاکەوە کوژراون و بەزۆرەملێ خراونەتە ئۆردوگاکان و نان و ئاویان لەسەر قەدەغەکراوە و ئازاری جەستەیی و دەروونی دراون، بەهۆی ئەو زوڵمەوە زیاتر لە 75 هەزار کەس مردوون و وای لێهاتووە هەندێ لەو هۆزانە بەتەواوی قڕکراون.
ئێستا ئەو دۆسیەیە سەری هەڵداوەتەوە و سەرەک هۆزە نامبییەکان و نەوەکانی رزگاربوان داوای قەرەبوویەکی یەکجار زۆر لە ئەڵمانیای فیدراڵ دەکەن، سێ چوار ساڵە دانوستانەکان بەردەوامن و ئەڵمانیا ئامادەیی دەربڕیوە کە ملیارێک یۆرۆ قەرەبوویان بکاتەوە، بەڵام ئەوان بەو بڕە رازی نین و داوای 480 ملیار یۆرۆ دەکەن، بەپێچەوانەوە هەڕەشەی سکاڵاکردن لە دادگاکانی ئەمریکا دەکەن، هێشتا ئەو مەسەلەیە ساغ نەکراوەتەوە.

سەرچاوە: رۆژنامەی Bild

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان