سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم رایگەیاند، داگیرکردنی زەویوزاری جوتیارانی کورد لە خانەقین بەردەوامە و رێگە نادرێت بچنە سەر زەوییەکانیان و کاری کشتوکاڵی بکەن.
فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی عیراق کێشەی جوتیارانی کورد چارەسەر نەکات، ئەوا کێشەکە زیاتر بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات و ھیچ پانتایەک بۆ گفتوگۆکردن نامنێتەوە.
وتیشی، کێشەی داگیرکردنی زەویوزاری جوتیارانی کورد لە خانەقین بەردەوامە و تەنانەت رێگەنادرێت بچنە سەر زەویەکانیان و کشتوکاڵ بکەن.