ره‌وه‌ز ئیسماعیل
شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 2023/11/6، یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی كۆتایی رابیته‌ی یاریزانه كچه موحته‌ریفه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی له كانكۆنی مه‌كسیك كۆتاییان هات كه رۆژی 10/30 ده‌ستیپێكردبوو، وه‌ك چاوه‌ڕوانیش ده‌كرا ئیگا شیڤیۆتیكی پۆڵه‌ندی جامی پاڵه‌وان و خه‌ڵاتی یه‌كه‌میی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه گرنگه‌ی به‌رز كرده‌وه.
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه دوا پاڵه‌وانێتی گرنگی ساڵه پاش ماسته‌رز و گراند سلامه‌كان، باشترین هه‌شت كچه یاریزانی جیهان ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی پله‌كانی یه‌كه‌م تا هه‌شته‌می ریزبه‌ندین تیایدا به‌شداریی ده‌كه‌ن، به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شده‌كرێن و به سیستمی خولێكی یه‌ك قۆناغی یاریزانه‌كان له گروپه‌كاندا یاریی ده‌كه‌ن و یه‌كه‌م و دووه‌می گروپه‌كان دوو یاریی پێشكۆتایی ده‌كه‌ن و دووبراوه‌ش له‌م یارییانه‌وه ده‌گه‌نه یاریی كۆتایی.
له یه‌كه‌م یاریی پێشكۆتایدا شیڤیۆتیك له ئارینا سابالینكای بیلۆ روسی برده‌وه، له دووه‌م یارییشدا بیگۆلا له كۆكۆجۆفی برده‌وه، به‌مه‌ش هه‌ردوو یاریزانی براوه شیڤۆتیكی پۆڵه‌ندی و بیگۆلای ئەمریکی گه‌یشتنه یاریی كۆتایی و شیڤۆتیكیش 0-2 یاریی كۆتایی برده‌وه.
بۆ شیڤیۆتیك ئه‌م بردنه‌وه‌یه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی لێكه‌ته‌وه:
*ئه‌مه شه‌شه‌م نازناوه ئەمساڵ ده‌یباته‌وه.
*ئه‌مه 68 –ه‌مین بردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵییه‌تی.
*17 یه‌مین نازناوی پاڵه‌وانه له كاروانی ئیحتیرافی خۆیدا ده‌یباته‌وه.
*گه‌ڕایه‌وه پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی كچانی جیهان و سابالینكای بیلۆ روسی بۆ پله‌ی دووه‌م دابه‌زی.
*ریكۆردێكی نایابیشی تۆمار كرد ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بووبه یه‌كه‌م كچه یاریزان له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌درێژایی سه‌رجه‌م ئه‌و یارییانه‌ی كردنی، ته‌نیا یه‌ك سێت بدۆڕێنێت، ریكۆردی پێشوو به‌ناوی ناڤراتیلۆڤا -1983 و كیم كلایسته‌رز -2003 –ه‌وه بوو كه ئه‌مان دوو سێتیان به‌درێژایی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه دۆڕاندبوو.