تیشكۆ
دوا یاریی هه‌فته‌ی 11 ی پریمه‌رلیگ كه شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوو كرا، دێربییه‌كی تر بوو له دێربییه‌كانی له‌نده‌ن و هه‌ردوو یانه‌ی تۆتنهام هۆتسبێر و چێڵسی كردیان.
بەر‌له‌وه‌ی باسی ئه‌نجام و لێكەو‌ته‌كانی یارییه‌كه بكرێت، له‌به‌ر ئه‌و خێرایی و گوڕ‌و تین و گه‌رم و گوڕییه‌ی به یارییه‌كه‌و بینرا، ناونیشانی یارییكه بوو بە یارییه شێتانه‌كه.
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه:
*تۆتنهام دووچاری یه‌كه‌مین دۆڕاندنی ئه‌مساڵ بوو كه دۆڕاندنێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو 4-1 به چێڵسی.
* یانه‌ی تۆتنهام دوو كارتی سوور به ڕوی یاریزانه‌كاندا به‌رز كرانه‌وه و كرانه ده‌ره‌وه، رۆمیرۆ د:33، دیستنی ئۆدیگۆ د:55.
*هه‌ر له یارییه‌كه‌دا زۆرترین كارتی زه‌رد و سوور دران (تۆتنهام 2 سوور و 3 زه‌رد كه یه‌كێك له سووره‌كان دوو زه‌رد بوو) (چێڵسی 5 كارتی زه‌رد)
*نیكۆلاس جاكسۆن هاتریكی له‌م یارییه‌دا كرد و سێ گۆڵی بردنه‌وه‌ی چێڵسی كرد و گۆڵه‌كه‌ی تریش کۆڵ پاڵمێر كردی.
*تۆتنهام له‌پله‌ی یه‌كه‌مییه‌وه بۆ پله‌ی دووه‌می دابه‌زی و جێگاكه‌ی بۆ مان سیتی چۆڵكرد.