لە ئەڵمانیا کار بۆ رێگرتن لە پێکدادانی جوولەکە و کۆچەرە مسوڵمانەکان دەکرێت

06:39 - 2023-11-08
جیهان
217 جار خوێندراوەتەوە

بە هۆی کۆچەوە لەماوەی 15 ساڵی رابردوودا، ژمارەیەک زۆری کۆچەرە مسوڵمانەکان روویان لە ئەڵمانیا کردووە. هەروەها ژمارەیەکی زۆری جوولەکەیش لەو وڵاتەدا دەژین. بە هۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە، پێشبینی پێکدادان و ئاڵۆزی دەکرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، پرۆفیسۆر میشائیل کەیفەر پسپۆڕی بواری ئیسلامناسی، بە میدیاکانی ئەڵمانیای راگەیاندووە: دژایەتی جوولەکە لە وڵاتانی ئیسلامیدا، ریشەیەکی دوور و درێژی هەیە و بەردەوام پەرەی پێ دەدرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، دژایەتی جوولەکە و رق لێبوونیان، بە بەشێک لە بەرژەوەندی گشتی وڵاتانی مسوڵمان دەژمێردرێت بۆیە کۆچەرە مسوڵمانەکان هەر لە منداڵییەوە لەسەر دژایەتی مرۆڤی جوولەکە رادەهێنرێن.
هاوکات جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە کۆچەرەکان لەسەر جیاکردنەوەی مرۆڤی جوولەکە و دەوڵەتی ئیسرائیل رابهێنرێن و ئەوەش بکرێتە پرۆگرامی خوێندن.

سەرچاوە: DW

بابەتە پەیوەندیدارەکان