سەرۆک کۆماری عیراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نائاسایی لووتکەی عەرەبی و ئیسلامیی تایبەت بە دۆخی کەرتی غەزە، بەرەو سعودیە بەڕێکەوت.
حسام زەکی، یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە ریازی پایتەختی سعودیە لەسەر ئاستی سەرۆکی وڵاتان بەڕێوەدەچێت و کارنامەی کۆبوونەوەکە لە یەک بڕگە پێکھاتووە کە ئەویش شەڕی کەرتی غەزەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا رەشنووسێک دەخرێتە بەردەم سەرۆکانی وڵاتانی عەرەبی تایبەت بە شەڕی کەرتی غەزە و دواتر لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، رەشنووسەکە بڵاودەکرێتەوە، کە بریتی دەبێت، لە ھەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەسەر شەڕی کەرتی غەزە و پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین و ئیدانەکردنی ھێرشەکانی ئیسرائیل.
کۆبوونەوەکەی لووتکەی عەرەبی و ئیسلامی، کە بە بەشداری د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەڕێوەدەچێت، دووەمین کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبییە لە ماوەی کەمتر لەمانگێکدا تایبەت بە رەوشی کەرتی غەزە.