محەمەد ئەمین کاندیدی ژمارە ۱۳ ی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، رایگەیاند: کارنامەی هاوپەیمانێتییەکەیان زۆرینەی کێشەکانی کەرکوک چارە دەکات و کارنامەکەیش هەر بەو ئامانجە نووسراوە.
هەروەها وتیشی رێژەی کورد لە کەرکوک لە نیوە زیاترە بۆیە مافی خۆمانە پۆستی پارێزگار وەربگرین. بۆ ئەوەش پێویستە سەرجەم هاوپەیمانی و لیستە کوردییەکان بە لێپرسراوێتییەوە مامەڵە بکەن.
سەرچاوە: گەلی کوردستان