ئا: فەرید دڵشاد
پێشكەوتنی خێرای تەكنەلۆژیا، پاڵ بە كۆمپانیاكانەوە دەنێت بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ هەموو جۆرە ئاستەنگییەكاندا بگونجێنن، لەو چوارچێوەیەشدا ئاسایشی ئەلیكترۆنی كۆمپانیاكان بەدەر نییە لەو ئاستەنگانە، بەپێی ئەنجامی راپرسییەك كە لەلایەن كۆمپانیای (كاسبرسكی) لە هاوینی ئەمساڵدا كراوە، سەبارەت بە بازرگانی ئەلیكترۆنی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و توركیا و ئەفریقا 53 % فەرمانبەرەكان ترسیان هەیە لە هەڕەشەكانی چاودێریکردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەسەر داتاكانی كۆمپانیاكانیانەوە.
لە ئێستادا باندە هاككەرەكان كارەكانیان زیاتر بەرەوپێشبردووە و رێگەی نوێ بەكاردەهێنن بۆ چاودێریکردن و دزینی داتاكان، تازەترین رێگەش فرۆكەی بێفرۆكەوانە بۆ دەستگەیشتن بە زانیارییە نهێنی و هەستیارەكانی كۆمپانیاكان و ئەو ناوەندانەی داتاكانی لێهەڵگیراون، بەجۆرێك درۆنەكان دەتوانن ئامێرێك هەڵبگرن كە توانای چوونە ناو تۆڕی كۆمپانیاكانی هەبێت لەڕێگەی مۆبایلە زیرەكەكانەوە، كۆمپیوتەرەكان و هێڵی وای فای، هاككەرەكان سوود لەو ئامێرانە وەردەگرن بۆ دەستكەوتنی زانیارییەكان.
بەپێی راپرسییەكە نیگەرانییەكان سەبارەت بە چاودێریکردن بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، زیاتر لەنێوان كارمەندانی كەرتی ئایتی و بەرهەمهێنان و وزەدا بڵاوبۆتەوە، ترسیان لە سیخوڕیكردنی ئەلیكترۆنی هەیە لە پیشەسازییەكانیاندا، بەتایبەت ترسەكە سەبارەت بە زیانی دارایی و دزینی بیرۆكە و زیانگەیاندن بە ناوبانگی بازرگانی كۆمپانیاكان هەیە، بۆ كەمكردنەوەی ئەو مەترسییە دژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان رۆڵی كاریگەر دەگێڕێت لە كەمكردنەوەی مەترسیی چاودێریکردن و هاككردنی داتا و زانیارییەكان سیستمی دژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كۆمەڵێك هەستەوەر لەخۆدەگرن لەوانە: رادار، شیكاری فریكوێنسی رادیۆیی، ئامێری لیدار، ئامێری تەشویش....هتد كە جموجۆڵ و چالاكی درۆنەكان دیاری دەكەن، بەڵام ناتوانن بەتەواوەتی رێگری لێبكەن، هەربۆیە ئەنجامی راپرسییەكە بەڕوونی دەریدەخات چاودێریکردن بە فڕكەی بێفڕۆكەوان و نیگەرانییەكان لەبارەیەوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و توركیا و ئەفریقا زیاتر پەرەی سەندووە.
سەرچاوە: الشرق الأوسط