فێستیڤاڵی قژ سوورەکان

11:14 - 2023-11-12
دووتوێ
159 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر گۆی زەوی زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە ژن و پیاو هەیە کە رەنگی قژیان سوورە و زۆربەیان رۆژئاوایی ئەوروپیەکانن، سێ یەکی سکۆتلەندییەکان قژیان سوورە، لای خۆشمان لەم جۆرە کەسانە هەن، بەڵام ژمارەیان کەمە، هۆڵەندا 20 ساڵ دەبێت بۆ ئەو قژ سوورانە فێستیڤاڵێکی رێکخستووە، تێیدا بانگهێشتیان دەکات بۆ بەشداریکردن و ئاهەنگگێڕان، بیرۆکەکەش لەو کاتەوە سەریهەڵداوە کە « بارت روینهۆرست» نیگارکێشی وڵاتەکە بەخەیاڵیدا دێت پۆرترێتی ژمارەیەک قژسوور بکات، لە میدسیا بانگرادێرێ و 150 کەس ئامادەیی دەردەبڕن کە پۆرترێتیان بۆ بکات، ئەویش لەناویاندا 15 کەسیان هەڵدەبژێرێ و دواتر هەموویان بەیەکەوە لەسەر ئەرکی شارەوانی «تیلبۆرگ» ئاهەنگێک سازدەکەن، لەوساوە هەموو ساڵیک لە مانگی ئاب ڤێستیڤاڵێک سازدەکرێ تێیدا سەدان و بگرە هەزاران کەس لەسەر ئاستی ئەوروپا بەشداری تێدا دەکەن، لەو رۆژەدا بەیەکەوە سەمادەکەن، پەیوەندی هاوڕێیەتیان پتەو دەکەن، پەیمانی سۆز و وەفاو هاوڕێیەتی بۆ یەکتر دووپات دەکەنەوە، بەپێی زانستی دەروونناسی ئەم فۆرمە پەیوەندی بە کرۆمۆسۆمەکانەوە هەیە کە لە دایک و باوک یان کەسوکارە بۆ وەچەکانیان دەگوازرێتەوە، ئەو جۆرە کەسانە هەست ناسک و سۆزدار و بەسەلیقەن، زوو تووڕەدەبن و زووس ئاشت دەبنەوە، کەسانی بێ کێشەو هێمنن.
سەرچاوە:
 Frankfurter Allgemeine Zeitung 

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان