هۆکاری ئاڵۆزییە ژینگەییەکانی عیراق روون بووەوە

07:31 - 2023-11-12
عیراق
93 جار خوێندراوەتەوە

تیمێکی کەشناسانی گروپی  (W.W.I) لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای جیهان و کاریگەرییەکانی بەسەر وڵاتانی عیراق و ئێران و سووریایان کۆڵیەوە.
لەو لێکۆڵینەوەیەدا، پسپۆڕانی بواری کەشناسی گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەگەر گۆڕانکارییە گەورەکانی کەشوهەوای جیهانی نەبووایە، ئەم سێ ساڵەی دوایی وشکەساڵی لە عیراق و سووریا و ئێران رووی نەدەدا.
هاوکات باسیان لەوەشکرد، بە هۆی گۆڕانکارییە گەورەکانی کەشوهەوای سەرگۆی زەوییەوە، بچووکترین کەمبارانی لەو سێ وڵاتەدا دەبێتە هۆی وشکەساڵی چونکە بە خێرایی ئاوی زێ و رووبار و بەنداوەکان دەبنە هەڵم. ئەوەش ژیانی زیاتر 10 ملیۆن کەسی خستووەتە مەترسییەوە.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشدا بە گۆڕینی کەشوهەوای جیهانی، کێشە ژینگەییەکانی عیراق و سووریا و ئێران چارە دەبن، کە خۆی لە وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و تۆزوخۆڵی زۆر دەبینێتەوە.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان