کانیاو شەهید ئاکۆ، كاندیدی ژمارە ٢٨ لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ رایگەیاند کە ئەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازە بۆ ئەوەی بتواندرێت گۆڕانکاری لە ئیدارەی کەرکوکدا بکرێت.
کانیاو شەهید ئاکۆ وتی"گرنگی ئەم هەڵبژاردنە لەوەدایە کە گۆڕانکاری لە ئیدارەی کەرکوک دەهێنێتە کایەوە، ئەمەش لە رێگەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکەوە دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە هاوڵاتیانی کورد بەشداری کارە لەهەڵبژاردندا بکەن و دەنگ بە هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ بدەن تا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بکەوێتەوە دەست کورد"
کانیاو شەهید ئاکۆ وتیشی "گرنگی ئەم هەڵبژاردنە لەوەدایە دەتواندرێت رێگری بکرێت لەو نادادیەی لە کەرکوکدا هەیە لە هەموو جومگەکاندا، چونکە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو گلەییانەی خەڵکی کەرکوک هەیانە چارەسەر بکەین، پێویستە لە ئەنجومەنی پارێزگادا کارابین و پرۆژەکانی خۆمان تێبپەڕێنین"