وتەبێژی کۆمپانیا نەوتییەکان لە ھەرێم رایگەیاند، پێشنیاریان بۆ بەغدا کردووە نەوتیان لێبکڕێتەوە و پاشان لە لایەن سۆمۆوە ھەناردە بکرێت، دەشڵێت چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانەکانی ھەرێم و بەغدا دەکەن.
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمپانیا نەوتییەکان لە ھەرێم ئاماژەی بەوەکرد، بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەشداریان لە دانوستانەکانی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتدا نەکردووە بەڵام لە نزیکەوە چاودێری دانوستانەکان دەکەن و چاوەڕوانی ئەنجامەکانی دەکەن.
وتیشی، تا شایستە داراییەکانیان پێنەدرێت کارەکانیان نەوت دەستپێناکەنەوە. حکومەتی ھەرێم بڕی ملیارێک دۆلار قەرزاری کۆمپانیا نەوتییەکانە و تا ئێستا ھیچ بەڵێنێکیان پێنەدراوە بۆ پێدانی شایستە داراییەکان.
وتەبێژی کۆمپانیا نەوتییەکان ئاشکراشیکرد، پێشنیاریان کردووە نەوت بفرۆشن بە بەغدا و ئەوان ھەناردەی بکەن بەپێی رێکەوتنێک لە نێوانیاندا، ھەر گۆڕانکارییەکیش لە گرێبەستە نەوتییەکاندا پێویستی بە گفتوگۆیە.