دادگای فیدراڵی كۆتایی بە ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی هێنا

06:17 - 2023-11-14
عیراق
223 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا بە كۆتایهێنان بە ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان، وەكو ئەندام پەرلەمانی عیراق.

بڕیارەکەش پاش ئەوە دێت کە هەردوو پەرلەمانتار لەیس دلێمی و باسم خەشان بەڵگەیان خستۆتەڕوو کە محەمەد حەلبوسی لەگەڵ کۆمپانیایەکدا کاریکردووە کە بەڕێوبەرەکەی پێشتر سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بووە‌.

لەگەڵ دەرچوونی بڕیارەكەدا، حەلبوسی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەڵگرت، كە یەكێك لە تەوەرەكانی نوێكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانە.

#حکومەتی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان