کاندیدانی کەرکوک و دیالە بۆ دووتوێی هەڵبژاردن:

*نێرگز قادر: بۆ کورد لە کەرکوک، بەدیلی یه‌كێتی نییە

12:51 - 2023-11-15
دووتوێ
540 جار خوێندراوەتەوە

ئا: ئالان محەمەد جەزا

نێرگز قادر كاندیدی ژماره‌ (٣٠) له‌سه‌ر لیستی (١٤٢)ی هاوپه‌یمانیی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه، ده‌رباره‌ی به‌رنامه ‌و كاری بۆ ده‌نگده‌رەکانی له‌ شاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: من ئەزموونی 14ساڵ بەرنامەی خزمەتگوزاریم هەیە، بۆیە کاردەکەم بۆئەوەی کێشەکانی بواری خزمەتگوزاریی چارەسەر بکرێت  و لەگەڵ هاوکارەکانم سیستمێک دابنێین  تا راستەوخۆ دەنگی خەڵک بگاتە لایەنی پەیوەندیدار.
کاندیدەکەی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگه‌یاند:  
خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە و دابینکردنی ماف و ئیستیحقاقیان لە کەرکوکدا هاوشێوەی کەسوکاری شەهیدان و سەربازانی سوپای عیراق و وەک بەشێک لە سیستمی بەرگریی عیراقی فیدراڵ بەشێکی تر دەبێت لە کارەکانمان بەگوێرەی بەرنامەی لیستی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە (١٤٢).


#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان